دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فۆردی جیهانی بۆ ئۆتۆمبیل "هنری فۆرد" ئه‌ڵێت: ئامانجمانه،كه خه‌ڵكی تێ نه‌گه‌ن سیسته‌می بانكی ئێمه چۆن كارئه‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر زانییان ئه‌وا سبه‌ی به‌یانی زوو شۆڕشێك هه‌ڵئه‌گیرسێت".!..
با بزانین، ئه‌م كۆمپانیا جیهانیانه چۆن كارئه‌كه‌ن، ئه‌وه چۆنه كه: كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی و، هه‌ردوو كۆمپانیای (نه‌فت هیلال) و (پیرل پترۆلیوم) دۆسیه‌یه‌كیان له‌دادگای له‌نده‌ن كردۆته‌وه، داوای (١١) ملیار دۆلار له‌حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌كه‌ن ؟!. (٣) ملیاری دیكه‌یان بردووه‌و، ئینجا (٥) ملیاری شیرینی نه‌وته‌كه‌ش دیارنیه‌و. ئه‌وترێت هه‌رێم (١٦) ملیاریش قه‌رزاره‌و، به‌نیازه قه‌رزی ده‌ره‌كی دیكه‌ش بكات و....هه‌تادوایی..ئه‌مانه به پێی پۆلێن كردن هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌چنه خانهیهكهوهو مانای خۆیان هه‌یه.
یه‌كه‌م: سیسته‌می ئابوریی جیهانی
سیستمه‌می ئابوریی، كۆمه‌ڵێك داموده‌ستگه‌ی كۆمهلاَیهتیه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ: به‌رهه‌م، دابه‌شكردن، به‌كاربردن (استهلاك) ی شتومه‌ك دا ئه‌كات، له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراودا..ئینجا سیسته‌می ئابورییش (٤) جۆری هه‌یه: ئابوریی ترادیشناڵ (ته‌قلیدی). كهسیستهمێكی خۆپارێزو داخراوه، چالاكی و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا نییه، له‌به‌رانبه‌ردا ئابوریی بازاڕ (ماركێتینگ) كه سیسته‌می بازاڕ و ئابوریی گڵۆباڵ و ڕایه‌ڵه‌یه‌كی جیهانییه (لیبراڵیه‌تی ئابورییه)..جۆری سێهه‌م ئابوریی تێكه‌ڵه، پاشان ئابوریی قیاده (Command Economic) هه‌یه..
به‌گشتی، سیسته‌می ئابوریی كاتێك بو به جیهانی كه: جه‌نگی جیهانی دووه‌م كۆتایی هات، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دامه‌زرا، ڕێكخراوی تایبه‌تمه‌ندو جۆراوجۆر هاتن، به دوای ڕێككه‌وتنامه‌ی (بریتون وودز- Bretton Woods) دا سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی جیهانی دروستبو، سكرتاریه‌تی گات (GAT) بۆ چاودێریی كردنی سێ پایه گرنگه‌كه‌ی سیسته‌می ئابوریی جیهانی (پاره، بانك، بازرگانی) پێكهات (1). ئیتر به‌ره‌به‌ره سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی بوو به سیسته‌می جیهانی ؟. (سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی) یانی: كارلێكردنی ولاَتانی جیهان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، (سیسته‌می جیهانی) یانی: كارلێك و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان یه‌كه جیاوازه‌كاندا،بۆنمونه: ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان، ده‌وڵه‌ت – ده‌وڵه‌ت، یان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه جۆراوجۆره جیهانیه‌كان و...تاد .
لێره‌وه،ده‌رئه‌كه‌وێت، ئابورییه‌كی پێشكه‌وتوو نییه به بێ سیسته‌مێكی بانكی پێشكه‌وتو، یان سیسته‌مێكی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵی و به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆڕ و...تاد..مادام ئابوریی هه‌یه، ئه‌بێت سیسته‌میش هه‌بیت..با بزانین ڕه‌هه‌ند و لێكه‌وته‌كانی ئه‌مه چییه ؟. چۆن له‌سیاسه‌تدا كه‌مینه‌یه‌كی فه‌رمانڕه‌وا و زۆرینه‌یه‌كی مه‌حكوم و ژێر ده‌سته هه‌یه..ژان ژاك ڕۆسۆ لایوایه: خه‌ڵكی هه‌موویان كوته‌كێك ئه‌ده‌نه ده‌ست چه‌ند كه‌سێكی كه‌م و تا داركارییان بكات ..له ئابورییشدا به‌دڵنیایی هه‌زاران تاوانی گه‌وره گه‌وره هه‌ن ، له‌م تاقیگه‌یه‌ی خۆماندا،به پێی توانا په‌ی یان پێ ئه‌به‌ین .
دووه‌م: نرخی نه‌وت و به‌های دۆلار ($).
نه‌وت و غازی سروشتی كۆڵه‌گه گه‌وره‌كه‌ی (ووزه) ن له‌جیهاندا، به‌ستنه‌وه‌یان به‌سیسته‌می بانكیه‌وه ئه‌وه‌یه: له سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م (١٩١٤) ه‌وه تا ئه‌م چركه‌ساته (نه‌وت و غاز) له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌نرخترین كالاَیهكه كه ڕیزبه‌ندیی یه‌كه‌میان داگیركردووه . له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌ڕێژه‌ی (٩٠%) ی بازاڕه‌كانی جیهان مامه‌ڵه به دۆلار ئه‌كه‌ن، گرفته‌كه له‌وێدایه ئه‌و ولاَتانهی نه‌وت ئه‌فرۆشن، دۆلار وه‌رئه‌گرن.
بۆیه تا نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه، به‌های دۆلار دائه‌به‌زێت، نرخی دراوه‌كانی تریش به‌رزئه‌بێته‌وه .بۆ ؟. چونكه فاتوره‌ی زیاتر بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ئه‌ڕواته‌وه، به‌هۆی ته‌سلیمكردنی ئه‌و فاتوره (وه‌سڵ) انهشهوه، تووشی كورتهێنانی بودجه‌ی پاره‌پێدان (العجز فی میزان المدفوعات) ئه‌بنه‌وه (٢). ئێ هیچ ولاَتێكیش ناتوانێت به ئاره‌زووی خۆی پاره چاپ بكا‌و زۆریشی لێ بخاته بازاڕه‌وه، چونكه هێزی كڕین (قوه شرائی) له‌سه‌ر پاره‌كه كه‌م ئه‌بێته‌وه، ئه‌ها ببینه ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین ئه‌و ولاَتانهیه قه‌رزاره، بانكهكانیشی پڕن له‌پاره !. بۆیه لێره‌دا تووشی ئه‌و دوالیزمه‌یه ئه‌بێته‌وه، كه نرخی نه‌وت و به‌های دۆلار پێچه‌وانه بن .
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی (٢٠١٦) داین و، حكومه‌تی عێراقی (1) به‌رمیل نه‌وت ئه‌دات به (٢٩$) له‌م بڕه‌ش به ووشكی ته‌نها (٩$) دۆلاری بۆ ئه‌مێنێته‌وه؟. به ووته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق "عه‌بادی" وولاَتهكهی زیاتر له (٤) ملیۆن فه‌رمانبه‌ری هه‌یه(٣). جگه له‌وه‌ش هێنده‌ی پاره بۆ كڕینی چه‌ك و شوێنه مه‌زهه‌بی و ئاینیه‌كان و مردووه‌كان خه‌رج ئه‌كرێت، هیچ بودجه‌یه‌كی وا بۆ داموده‌ستگه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه نییه..له‌ناوه‌ڕاستی (٢٠١٤) ه‌وه به‌هۆكاری جیاجیا نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌دابه‌زیندایه، ئه‌و ڕێگایانه‌شی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م شۆكه گه‌وره‌یه حكومه‌ت گرتویه‌تیه به‌ر:
یه‌كه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته، عێراق له (٢٠١٥) دا ڕۆژانه (٣،٣) ملیۆن و سێسه‌ت هه‌زار به‌رمیلی ناردۆته ده‌ره‌وه، بیكات به (10) ملیۆن به‌رمیل ئینجا ئه‌كاته ئه‌و داهاته‌ی كه له‌ساڵی (٢٠١٣) دا هه‌یبووه !.به‌هه‌مان شێوه هه‌رێمی كوردوستانیش له‌ڕووی سیاسیه‌وه ده‌ستی له مه‌ركه‌ز ششتووه، سه‌ربه‌خۆ ڕۆژانه نزیكه‌ی (٩٠٠) هه‌زار به‌رمیل ئه‌فرۆشێت، ته‌نها (١٠$) ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه .
دووه‌م: سه‌نه‌داتی ده‌ره‌كی، (سندات ) یان (Financial Bonds) جۆری زۆره،له‌ناوخۆدا بیكات حكومه‌ت زیان ئه‌كات،چونكه هیچ وه‌رناگرێته‌وه، خۆی سه‌نه‌دات: كاغه‌زێكی مالیه، وه‌ك ئامرازێكی قه‌رز پێدانه به كۆمپانیای ده‌ره‌كی، ئه‌ویش له پرۆژهكانیدا پاره به ووشكی ئه‌پارێزێت و،قازانجه‌كه‌ش بۆ حكومه‌ت ئه‌گێڕیته‌وه، حكومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌مه له (٢٠١٥) دا بڕی (١٦) ملیار دۆلاری له سه‌نه‌داتی ده‌ره‌كیدا داناوه، وه‌ك ترسێك له‌و قه‌رز و كورتهێنانه گه‌وره‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌بێته‌وه .
سێهه‌م: له‌چاپدانی پاره‌ی گه‌وره، هه‌ر ولاَتێك په‌نای بۆ له‌چاپدانی دراوی گه‌وره برد، یانی ئه‌وه له‌ڕووی ئابوریی و سیسته‌می بانكیه‌وه هه‌ره‌سی هێناوه، ئه‌وه‌تا بانكی ناوه‌ندی عێراق گه‌وره‌ترین دراوی خۆی كه (٥٠) هه‌زارییه خسته بازاڕه‌وه..كه ئه‌مه‌ش هات ئیتر نرخ بۆ پاره بچوكه‌كان نامێنێت...مه‌سه‌له‌ن لهولاَتێكی وه‌ك توركیا ساده‌ترین دراوێك (1) لیره‌یه،پاره‌ی (1) چا یان ئاوێكه، بهلاَم له‌خوار (1) لیره‌وه (٤) یه‌كه‌ی بچوكتریش له‌وه هه‌یه، ڕۆژانه له ماركێته‌كان مامه‌ڵه به هه‌ره بچوكترینیان ئه‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه پاره‌ی جگه‌ره‌یه‌كیش نه‌كات ... دواجار ئه‌بێت ئه‌م سیستمه تووشی قه‌رزو ئیفلیجیهكی ئابوریی و كۆمهلاَیهتی و سیاسیی ببێته‌وه ..
با زیاتر بڕۆین،بزانین چ گه‌له‌گورگ و ده‌ڵه ڕێویی له بۆسه‌دا وه‌ستاون ..!.
سێهه‌م : چه‌ته‌كانی ئابوریی نێو-ده‌وڵه‌تی كێن ؟.
چه‌ته‌كانی ئابوریی نێو-ده‌وڵه‌تی (Piracy of International Economy) یاخود چه‌ته‌كانی ئابوریی (قراصنه الاقتصاد) یان كۆربۆكراتیه‌كان- Corporatocracy) كه‌سانێكی شاره‌زاو پڕۆفیشناڵن، پاره‌و داهاتێكی به‌رزیان هه‌یه، كاریان ئه‌وه‌یه له‌هه‌موو جیهاندا ملیاره‌ها دۆلار به فێڵ و غه‌شكردن بكێشنه‌وه،به‌توندی ئه‌م نوخبه‌یه گرێدراون به بانكی ده‌ولی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و،ده‌سته‌ی هاوكاری ئه‌مریكی و ده‌ستگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تره‌وه، هاوشێوه‌ی خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی سامانه سروشتییه‌كان له گۆی زه‌وییدا،بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش : ڕاپۆرتی دارایی دروست ئه‌كه‌ن، ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنی ولاَتانی دیكه‌دا ئه‌كه‌ن، ڕه‌شوه، هه‌ڕه‌شه‌كردن، مه‌سه‌له‌ی ئاره‌زووبازی و جنسی...تاد.به‌كارئه‌هێنن..به‌هاوكاری موخابه‌راتی به‌ریتانی و ئه‌مریكی له‌هه‌موو كووچه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه پیاوی خۆیان دروستكردووه..
كۆربۆكراتیه‌كان،وه‌ك نوخبه‌یه‌كی ڕێویی ئاسان، موخابه‌راتی مه‌ركه‌زیی ئه‌مریكی (CIA) پشتیان پێده‌به‌ستێت ، به‌شێوازی ئیمپراتۆریه‌ته كۆنه‌كان بهلاَم له ژێر ناو‌و به‌رگی تازه‌و، سه‌رده‌می جیهانگیرییدا، كڕۆكی كاره‌كه‌یان ئه‌وه‌یه، ولاَتانی خاوه‌ن سامانی سروشتی،یان لایه‌نگری بلۆكی شیوعییه‌ت،بخه‌نه ژێر هاواری قه‌رزێكی زۆره‌وه‌و ئیفلیجی بكه‌ن .سه‌ره‌تا قه‌رز ئه‌ده‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوریی و، بونیادنانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو،ر ِێگاو، فڕۆكه‌خانه‌و، دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی گه‌وره‌و....تاد. ئه‌م قه‌رزه سنورداره، به‌و مه‌رجه‌ی دیزاین و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن نوسینگه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایانه‌وه بێت . دواتر ولاَتهكه ناتوانێت قه‌رزه‌كه بداته‌وه، ڕه‌نگیشه له‌لایه‌ن سیسته‌می دارایی جیهانییه‌وه كه هه‌ر خۆیانن، نرخی نه‌وت له‌ناكاو داببه‌زێنن. ئیدی مه‌رجی ئابوریی و سیاسیی سه‌خت به‌سه‌ریا ئه‌سه‌پێنن .به‌مه‌ش له‌ئاستی جیهانییدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان تادێت سامانه‌كه‌یان زیاد ئه‌كات و،هه‌ژاره‌كانیش هه‌ژارییان پتر ئه‌بێت (٤) .
جۆن بیركنز (John Perkins) له كتێبی تیرۆركردنی ئابوریی- دانپیانانی چه‌ته‌یه‌ك (Confessions of an Economic Hit Man) ،وه‌ك چه‌ته‌یه‌ك له‌ناو ئه‌م نوخبه ترسناكانه‌دا،نمونه‌ی" ئیكوادۆر" باس ئه‌كات، كه پاڵیان پێوه ناوه بۆ ئیفلاسبون ،له ته‌نها (٣) گرێبه‌ستدا وایانلێكردووه ، ڕێژه‌ی هه‌ژاریی (٥٠%) بۆ (٧٠%) ی دانیشتوان به‌رزبێته‌وه، ڕێژه‌ی بێكاری له (١٥%) بگاته (٧٠%).. قه‌رزی گشتی له (٢٤٠) ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ (١٦) ملیار به‌رزبێته‌وه . ده‌ره‌تانێكی وا كه ئیكوادۆر (٥٠%) بودجه‌ی سالاَنهی ته‌رخان بكات بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی . ته‌نها چاره‌سه‌ریش كه بانكه نێو-ده‌وڵه‌تیه‌كان خستیانه به‌رده‌م ئیكوادۆر، فرۆشتنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن بو به كۆمپانیاكانی پیترۆڵی ئه‌مریكا، كه نه‌وتێكی بێشوماری تیادایه،ئه‌و تیمه بانكیه ئه‌ندازیاری تاكتیك بازی وایان له‌ته‌كه،كه نه‌ك هه‌ر ژێرخانی ولاَتهكهیان چاك ناكه‌ن ،بگره ئه‌و هه‌موو تاڤگه‌و دیمه‌نه دڵفڕینهی ئه‌مازۆن و ناوچه‌كه‌یان وێران‌كرد، سه‌دان هه‌زار مرۆڤیان برسیكرد، هه‌زاره‌ها ئاژه‌ڵ و گیانه‌وه‌ر و ماسی یان له‌ناوبرد،بۆ هه‌ر (١٠٠$) ێك له‌نرخی نه‌وتی خاویش (٧٥$) ی بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ئه‌بێت .
له‌سێبه‌ری ئه‌مانه‌دا،له پشت هه‌ر ووشه‌یه‌كی جوان و فێڵێكی زمانه‌وانیه‌وه ، گه‌مه‌ی دۆلار و ئابوریی بونی هه‌یه. بۆنمونه: له‌ساڵی (١٩٨٠) به‌دواوه جیهان گه‌یشتبووه لوتكه‌ی بێتاقه‌تی و به‌ده‌ست گرفتی ئابورییه‌وه ناڵه‌ی ئه‌هات، ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی خۆراكی ئاشتی (Food for Peace) ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵیدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نرخی ئامێر و به‌رهه‌می كشتوكاڵی خۆی گرانكرد ..ئینجا ده‌سته‌واژه‌ی ڕه‌ونه‌قداری وه‌ك: "په‌یامی ئێمه، فه‌رمانڕه‌واییه‌كی باش و ئازادكردنی بازرگانی و،گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه بهكاربراوهكانه"..!..ببینن: هه‌موو دهستهلاَتهكانی ئه‌م جیهانه له‌سه‌ر گه‌مه‌ی زمان شه‌رعیه‌ت وه‌رئه‌گرن ،باسی باشكردنی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار ئه‌كه‌ن، دواجاریش تا دێت ژیانی هه‌ژاران خراپتر ئه‌بێت !.ئه‌ها ئه‌وه‌تا له‌ڕووی سیاسیشه‌وه عاله‌م ئه‌زانێ توركیا له‌پشتی تیرۆره‌وه‌یه،كه‌چی هه‌موویان له ئه‌نتاڵیا گردئهبنهوه باسی به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌كه‌ن..ئێران ههرلهدهستورهكهیدا له‌مادده‌ی (٥٤) باسی هه‌نارده‌كردنی شۆڕش ئه‌كات، واته دروستكردنی ئاژاوه‌و ده‌ستوه‌ردان لهولاَتی تر،هۆكاری تیرۆره، كه‌چی كۆنگره‌ی میونخ له تاران سازئه‌كرێت،بزانن چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن!.
داتا ونمونهكانی ناو ئه‌م نوسینه، بێئه‌ندازه ئه‌وه‌مان پێ نیشان ئه‌ده‌ن "ئه‌مریكا، ده‌ست له‌هه‌ر ولاَتێك وه‌ربدات، ئابورییه‌كه‌ی وێران ئه‌كات "له‌پێش شه‌ڕی كه‌نداو تا ئه‌مریكا ده‌ستی وهرنهدابو، نرخی (1) دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر (٣$) ی ئه‌مریكی بو، كه ئا‌مریكا ده‌ستی وه‌ردایه شه‌ڕه‌كه، نرخی دۆلار نزیكه‌ی (١٠) هێنده‌ی نرخی دینار به‌رزبۆیه‌وه. له‌و پلانه‌ی (CIA) ئه‌مریكی بۆ ڕووخانی (موحه‌مه‌د موسه‌ده‌ق) ی ئێران دای ڕشت له (١٩٥٣)،له‌و كوده‌تایه‌ی دژی سیلڤادۆر لیندی كرا، تا ڕووداوه‌كانی تشیلی و هێنانی دیكتاتۆر بۆ كۆماری مۆز، ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی نوخبه‌یه‌كی مافیا‌و چه‌ته‌ی ئابورییه‌وه كار بۆ هاوسه‌نگی و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلاری خۆی ئه‌كات، له ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا،له‌نمونه‌ی كتێبه‌كه‌ی (جون بیركنز) دیسان كتێبی (لعبه الامم) ی (مایڵز گۆبلاَند) هه‌یه،به‌هه‌مان شێوه ناوبراو ئه‌فسه‌ری ده‌ستگای موخابه‌راتی ئه‌مریكابوه و،ئاگاداری هه‌موو ڕووداوه‌كانی نێوچهكه بووه،دانپیانانه‌كانی نوسیوه،له پشتگیریی كردنی ئه‌مریكا بۆ كوده‌تا له: ئێران،عێراق،ئه‌رده‌ن، سوریا ...تاد . و دروستكردنی بهلاَو موسیبه‌ت بۆیان . پاشان ڕاپۆرته‌كانی (ویكلیكس) هه‌یه .
چواره‌م: فه‌نزه‌ویلا نمونه‌یه‌كی زیندووی تر
فه‌نزه‌ویلا: ولاَتێكی ئیشتراكی دیموكراتی، ساڵی (٢٠٠٢) چواره‌م گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت بو،بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ئاستی جیهاندا،له ڕیزبه‌ندی ئه‌و ولاَتانهی ئه‌مریكا بۆ هاورده‌كردنی نه‌وت پشتی پێده‌به‌ست پله‌ی سێهه‌م بو. كۆمپانیای "پیترۆڵی فه‌نزه‌ویلی" یان دانا، كه (٤٠٠٠٠) چل هه‌زار كه‌س كاری تیائه‌كرد، فرۆشی نه‌وت سالاَنه (٥٠) ملیار دۆلاربو، به له (٨٠%) پشكی له ده‌ستكه‌وتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا هه‌بو، له‌ماوه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، فه‌نزه‌ویلا له هه‌ژارترین ولاَتی جیهانه‌وه، خۆی گه‌یانده ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌ندترین ولاَتی ئه‌مریكای لاتینی. بزانن ئێستا چی لێ ئه‌كه‌ن:
وه‌ختێك ساڵی (١٩٧٣) ئۆپیك ڕایگه‌یاند،نرخی نه‌وت چووه‌ته ئاستێكی پێشبینی نه‌كراو، بودجه‌ی فه‌نزه‌ویلا (٢) هێنده‌ی خۆی زیادی كرد. ڕێوییه‌كانی (CIA) فرسه‌تیان لێ هێنا، به‌ناوی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی گه‌وره بۆ فه‌نزه‌ویلا دروست ئه‌كه‌ن، ژێرخانه‌كه‌ی بینا ئه‌كه‌ن، بازاڕی كراوه‌و پڕ به‌رهه‌میان كه‌وته ده‌ست ..له پڕ نرخی نه‌وت دابه‌زی !. فه‌نزه‌ویلا نه‌یتوانی قه‌رزه‌كان بداته‌وه، ئینجا خێرا له‌گه‌ڵیدا سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) مه‌رجی شۆكهێنه‌ری سه‌پاند به‌سه‌ر كاراكاس (پایته‌ختی فه‌نزه‌ویلا)..كاردانه‌وه‌ی هۆگۆ-شاڤێزی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌مه زۆر توند بو، فهوزهوییهكانیش (٢٠٠) كه‌سیان لێ كوشتن..پیترۆڵ بوو به‌و سه‌رابه‌ی له بیاباندا چاوه‌ڕێی خۆشبه‌ختیان لێ ئه‌كرد..سوودیان لێ نه‌بینی. تائه‌وه‌ی له نێوان (١٩٧٨-٢٠٠٣) دا به‌رهه‌می گشتی نێوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی (GDP) و (GNP) به‌رێژه‌ی (٤٠%) دابه‌زی (٥) .
تا ئێره، هه‌رهیچ فێر نه‌بوبین، دوو ئه‌نجامی گرنگ هه‌ڵئه‌چنین:
١- كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌رێمی كوردوستان تووشی قه‌رزو ده‌ره‌تانێكی گه‌وره ئه‌كه‌ن..ساده‌ترین نمونه: نرخی هه‌ڵكه‌ندنی (1) بیری نه‌وت تا به‌رهه‌مهێنان،له‌هه‌موو ولاَتانی عه‌ره‌بی و له كه‌ركوكیش ته‌نها (٨) ملیۆن دۆلاره، كه‌چی له هه‌رێمی كوردوستان هه‌مان پرۆسه (٨٠) هه‌شتا ملیۆن دۆلاری تێ ئه‌چێت (توێژه‌ر له‌م زانیارییه تاسه‌ر ئێسك دڵنیایه‌و، په‌رله‌مانتاری وه‌ك عیزه‌ت سابیریش ئه‌مه پشتڕاست ئه‌كاته‌وه) .
٢- له ڕووی ئیكۆسیاسیی و ستراتیجییه‌وه، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه هه‌رێمی كوردوستان (باشور) ڕاسته‌وخۆ و سه‌ربه‌خۆ نه‌وت به ولاَتانی خۆرئاوا بفرۆشێت، ده‌بێت به‌ده‌ستی دوو بگاته بازاڕه‌كانی خۆرئاوا، دیاره هۆكاری تریشی هه‌یه،پاڵپشتی كردنی (داعش) یش سه‌ره‌كیترین هۆكاری ئه‌مه‌یه به‌لای ئه‌مریكاوه (ئه‌م خاڵه له زهنیه‌تی ستراتیجیستهكانی ئێران و به‌رپرسانی بالاَیاندا یه‌كلابۆته‌وه) .
پێنجه‌م: سپی كردنه‌وه‌ی پاره هه‌ڕه‌شه له ئابوریی عێراق و كوردوستان ئه‌كات
كابرایه‌ك،تۆ ئه‌یناسیت، تا دوێنی قه‌رزاری سۆپهرماركێتهكانی لای ماڵی خۆیان بووه، ئیمڕۆكه خانوویه‌كی گه‌وره‌و، ئۆتۆمبیلێكی باشی هه‌یه‌و، به ئاره‌زووی خۆشی به‌ملاولادا ئه‌چێت!. واته سپی كردنه‌وه‌ی پاره (غسیل الاموال): زیادبونی داهاتی له‌ناكاوی تاكه‌كانی ناو سیستمه‌كه‌یه به بێ ئاگاداریی حكومه‌ت (بێ ئاگاداری حكومه‌ت). تاوانه ئابورییه‌كه له‌وێدا سه‌رده‌ردێنێت، كه به‌ڕێگه‌یه‌كی ناقانونی پاره‌كه ئه‌باته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه، ئه‌و پاره‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَتدا ساخ ئه‌كاته‌وه. (به‌پێی یاسا بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره بێ ئاگاداریی حكومه‌ت نایاساییه،جگه له‌و شته ڕه‌مزییه‌ی دانراوه) .
مه‌سه‌له‌ن، له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌وروپا، كه‌سێك (١٠٠٠٠٠) هه‌زار دۆلاری پێ بێت، یه‌كسه‌ر پۆلیس ئه‌یگرێت، ئه‌وه‌لیات و هه‌موو زانیارییه‌كانی لای حكومه‌ت هه‌یه، كه داهاتی مانگانه‌و كرێی كار و ،جۆری ئیش و ناونیشانه‌كه‌ی چی بووه‌و چییه. تا بزانێت ئه‌م پاره‌یه‌ی له كوێ بووه ؟!. به نمونه‌یه‌ك ڕۆشنتری بكه‌ینه‌وه، ساڵی (٢٠١٣( دایكی یاریزانی به‌ناوبانگ " كریستیانۆ ڕۆناڵدینۆ" له ئیسپانیا بڕێك پاره‌ی زۆری پێبو، ویستی سه‌فه‌ربكات، له فڕۆكه‌خانه ڕێگه‌یان پێ نه‌دا، چه‌ندین جار هه‌مان تۆمه‌تیش خراوه‌ته پاڵ یاریزان (میسی) كه به‌ناوی ده‌ستگه‌ی خه‌یرییه‌وه ئه‌وكاره ئه‌كات (٦). ته‌نانه‌ت حه‌واڵه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌بێ ئاگاداریی حكومه‌ت له ڕیزی تاوان و (كاری ڕه‌ش) دایه. بۆ ؟. چونكه هه‌موو پاره‌یه‌ك له‌ناوخۆی ولاَتدا، باج (زه‌ریبه) ی هه‌یه، حكومه‌ت له‌و باجه پاره‌ی خانه‌نشینی ئه‌دات، خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر پێش كه‌ش ئه‌كات و..... تاد . وه‌ختێك هه‌ر وه‌زیرێك یان پله‌دارێكی عێراقی وه‌ك عورف، له‌ناكاو چه‌ند ملیارێك ئه‌باو هه‌ڵدێت، ئه‌م پاره‌یه له ئه‌وروپا ساخ ئه‌كاته‌وه بۆخۆی و، بۆ سیستمه ئه‌وروپیه‌كه‌ش قازانجه،چونكه باجی لێوه‌رئه‌گرن .به‌گشتی ئیمڕۆكه هیچ به‌رپرسێكی كورد‌و عێراقی نییه،پاره‌كانی له‌ده‌ره‌وه نه‌بێت .ته‌نانه‌ت تاكه‌كانیش فێری ئه‌مه بون .
بۆیه ناونراوه سپی كردنه‌وه، خۆی به ڕوو ڕه‌شی پهیاكراوه، یان كاره‌كه (ڕه‌ش) ه، جا ئه‌مه جۆرێكی تریشی هه‌یه،ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بۆند (سه‌نه‌دات) ه‌وه‌یه..كه‌سێك له عێراقه‌و خاوه‌نی (٥) ملیار دۆلاره له ڕۆمانیا، حكومه‌ت ده‌ست ئه‌گرێت به‌سه‌ر پاره‌كه‌یدا..بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بۆخۆی ساخ بكاته‌وه، پشكێكی كه‌م به یه‌كێك ئه‌دات، تا پاره‌كه‌ی به ووشكی وه‌رئه‌گرێته‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی خۆرئاوایی ڕێگه نادات ئه‌و پاره‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ولاَتهكهی بباته ده‌ره‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌نه‌ده‌كه‌ی بۆ كراوه،یان بهههرجۆرێكه پاره‌كه ئه‌ده‌ن به كارگه یاخود ئه‌پارتمان یا باخێكی گه‌وره .... تاد .
شه‌شه‌م: بازاڕی ئازاد و لێكه‌وته‌كانی
له وولاَته دواكه‌وتووه‌كان، یان ئه‌و بازاڕانه‌ی كه تازه به‌ره‌و پێشكه‌وتن ئه‌چن، بابهتهكان به‌و ئاقاره‌دا ئه‌به‌ن، كه غه‌ش و سپی كردنه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی له ناكاو ناوبنێن " بازاڕی ئازاد!" له‌واقیعدا ئه‌وه "بازاڕی بهرهلاَییه"..له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له‌هه‌ناوی "بازاڕی ئازاد" خۆیدا، ده‌سته‌مۆكردنی ئه‌وانی تر و، داگیركردنی بازاڕه‌كان و،مۆنۆپۆڵكردن هه‌ر هه‌یه . كه‌واته دوو جار كاره‌سات !.
ئه‌مریكا،به‌پێی ویستی كۆمپانیاكانی خۆی ،جیهانی بۆ (٣) ناوچه‌ی ئابوریی جۆریی دابه‌شكردووه: (فه‌نزه‌ویلاو مه‌كسیك و كه‌نداوی عه‌ره‌بی بۆ نه‌وت ، ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و كاریبی بۆ هه‌رزانی ده‌ستی كار‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م، چین بۆ به‌كاربردن-استهلاك) .ئینجا له‌گه‌ڵیدا ولاَته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان (G8) و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی ده‌ولی و ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی دنه دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن تا له‌ڕێگه‌یه‌وه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی جیهانی بكه‌ن، له‌ناو ئه‌مه‌شدا، ژماره‌یه‌ك له پیاوه ڕاقییهكانی كار و نوخبهسهكی سیاسیی و قائیده‌كانی ڕه‌ئی یشیان له ولاَتانی دواكه‌وتوو به‌شداری پێكرد. ئه‌ویش به‌مه‌رجێك به‌رگریی له لیبراڵیزم به‌مانا ئه‌مریكیه‌كه‌ی بكه‌ن. باوه‌ڕی ته‌واویان به (بازاڕی ئازاد !) هه‌بێت .ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌مریكی ئه‌یه‌وێت له هه‌قیقه‌تدا بازرگانی ئازاد نییه،به‌ڵكو قۆرخكردنی ئاینده‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕێكخراوه ئه‌مریكاییه‌كاندا،له‌وه‌ی ئازاد بن له‌چوونه ناو بازاڕ و شتومه‌كه‌كان به‌كاربهێنن و،ته‌كنه‌لۆژیا قۆرخ بكه‌ن و...تاد .
له كۆتایی جه‌نگی سارد (١٩٨٩) دا (USA) ،له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی خۆیه‌وه، به‌جیهانی ڕاگه‌یاند، كه چه‌ك ئه‌فرۆشن، ئاستی فرۆشی چه‌ك یان له (١٢) ملیاری ساڵی (١٩٨٩) ه‌وه گه‌یاند به (٤٠) ملیار له (١٩٩١) ..به‌شدارییان لهههڵگیرساندنی ده‌یان جه‌نگی كاولكهردا كرد، چه‌ندین گروپی تیرۆریستی یان به‌كارهێنا،تا فرۆشی چه‌ك به‌رزبێته‌وه‌و،پاره بكێشنه‌وه . ئه‌مریكا به پله‌ی یه‌ك دێت له فرشتنی چه‌ك دا،بازاڕی چه‌كی له‌جیهاندا قۆرخكردووه به‌ڕێژه‌ی (٧٥%) .قه‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌ك له نێوان (٢٠١٠-٢٠١٤) دا (٢٣%) زیادی كردووه، كه تیایدا به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بی و هاتنی داعشه‌وه (٣٢%) ئه‌م چه‌كانه بۆ ناوچه‌ی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست بووه . به ئاشكرا به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه، كه خۆیان سه‌دام یان دروستكرد (دوایی سه‌دام گوتی: نیوه‌ی ئیسرائیل ئه‌سوتێنم..پێیانگوت: ئه‌مه ئیشی تۆ نییه.) ئه‌لقاعیده‌یان دروستكرد،دانیان به‌وه‌شدا نا كه خۆیان داعش یان دروستكردووه (سه‌رچاوه: بڕوانه یوتیوب: ده‌قی دانپیانانی كلینتون ببینه https://www.youtube.com/watch?v=YY2U0ze4vp4) .
به‌پێی ئاماره‌كان لهساتهوهختهكانی (١١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١١) دا، ڕۆژانه (٢٤٠٠٠) هه‌زار كه‌س به‌هۆی برسێتی مردون .!. یانزه‌ی سێپتمه‌مبه‌ر به‌ته‌نها به‌رهه‌می ململانێیه‌كی ته‌قلیدیی و ساده نه‌بو، پرسیارێك بو له‌سه‌ر هێزی ئابوریی ئه‌مریكا، ڕیشه‌كه‌ی ئه‌چێته‌وه سه‌ر شه‌ڕ له‌پێناو ناسنامه‌و شارستانیه‌تدا. له نه‌وه‌ده‌كان "فۆكۆیاما" ڕاستی نه‌كرد له‌وه‌ی كه گوتی" كه‌وتنی سۆشیالیزم و،سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی كۆتایی مێژووه".لای خۆیه‌وه جاڕی ئه‌وه‌یدا خۆرئاوا قوفڵی مێژووی دا و ،كتێبی "نهایه تاریخ" ی نووسی، به‌بڕوای من پێش هه‌رشتێك (11ی سێپته‌مبه‌ر) وهلاَمێك بوو بۆ فۆكۆیاما، بۆیه دواییش وتارێكی نوسی به‌ناونیشانی " جا بۆ ڕای خۆم نه‌گۆڕم"..له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌یوت: مرۆڤ له‌ته‌مه‌نی (٣٠) ساڵیدا ئه‌و قسانه ههرئهكات .
ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مریكا، ڕه‌شی پۆشی بو،تاوه‌ره‌كان ڕووخابون،پیره‌مێردێكی ئه‌فغانی، له‌وناوه هیچ ڕاچڵه‌كانێك به‌خۆیه‌وه نابینێت، یه‌كێك له نوخبه ئابوریزانه‌كان لێی ئه‌پرسێت: خه‌به‌رت هه‌یه چی له ئه‌مریكا ڕوویداوه ؟.نهوهلاَ...!. ئه‌ی له ته‌له‌فزیۆن نه‌تبینی ؟..نه‌خێر: ئێمه له ته‌له‌فزیۆنه‌وه شته‌كان نابینین، ئه‌ی چی ئه‌بینی ؟. ئه‌وه ئه‌بینین كه ئه‌مریكا به‌تۆپ و ده‌بابه‌وه له ناو زه‌وییه‌كانماندا دێت و ئه‌چێت .باخه‌كه هه‌ناره‌كه‌ی خۆمم بیرئه‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان وێرانی كرد ..!.
ئه‌گه‌رچی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌وه‌ی ئه‌لقاعیده په‌لاماری نیۆرك بدات، نیه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان وابو، خێرا سنورێك بۆ شافێز دابنات، تا ده‌سته‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كات،كه (11ی سێپته‌مبه‌ر) ڕوویدا،له‌یه‌ك كاتدا،ئه‌مریكا خۆی له‌به‌رده‌م (٣) جه‌نگدا بینیه‌وه: (حوكمی وهحشگهرای تاڵیبان و حیكایه‌تی باخه هه‌ناره‌كه‌ی پیره‌مێرده‌كه، سه‌دام حوسه‌ینی دیكتاتۆر و گومڕا،شافێز ێكی داخ نه‌كراو به چزه‌ی ئابوریی) ..
شافێز، به دیموكراتیه‌ت و ده‌نگی خۆی هاتبووه سه‌ر دهستهلاَت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌گژ ته‌ڵه ئابورییه‌كانی ئه‌مریكادا چوویه‌وه، له‌گه‌ڵ (بووشی كوڕ) دا په‌نجه‌یان له‌یه‌كتر بادا، خێرا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای ئه‌منی تایبه‌ت و ،پێدانی ڕه‌شوه به ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای فه‌نزه‌ویلا،خه‌ڵكیان دژی شافێز هاندا،كه قه‌یرانی دارایی قووڵ ڕوویكردۆته‌وه ولاَتهكهو،هه‌زاران كرێكار ڕژانه شه‌قام و،شافێزیان لابرد.هه‌مان ئه‌و سابونه بوو كه (سی ئای ئه‌ی) له ساڵی (١٩٥٣) خستیه ژێر پێی موحه‌مه‌د موسه‌ده‌قی ئێران، كاره‌كه هیچ جیاوازیی نییه، ده‌ریئه‌خات له (٦٠) ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا ڕووی نه‌داوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی .تادێت جیهان به‌ده‌ست ئیفترازاتهكانی لیبراڵیزم و سه‌رمایه‌دارییه‌وه به‌ره‌و هیلاكه‌ت ئه‌چێت،هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی لای تۆ (به‌ها) یه‌كی هه‌یه،سه‌رمایه بێ به‌های ئه‌كات .."ئه‌و شتانه‌ی بۆ فرۆشتن نین"..ده‌فرۆشرێن..ئهكڕدرێن (٧).
حه‌وته‌م: جه‌نگی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له عێراقی دوای 2003
ئه‌مریكا ، (٧٨) ملیار دۆلاری بۆ جه‌نگی عێراق سه‌رفكرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕاپۆرتێكی دا ئه‌ڵێت: "به كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه،ئه‌مانتوانی زامنی ئاوی شیرین بۆ هه‌موو تاكێكی گۆی زه‌وی بكه‌ین،ته‌ندروستی و خوێندن و خزمه‌تگوزاری باشیان پێشكه‌ش بكه‌ین "..له‌كاتێكدا له‌كۆتایی (٢٠٠٣) دا قه‌رزه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا خۆی (7) تریلیۆن دۆلار بو،هه‌موو هاولاَتیهكی ئه‌مریكی (٢٤$) قه‌رزاربو، له‌به‌رئه‌وه‌ی (٩٠%) بانكه‌كانی جیهان مامه‌ڵه به دۆلار ئه‌كه‌ن، ئه‌بێت سیسته‌می دارایی و چاپی ئه‌مریكی به‌رده‌وام ئه‌م هاوسه‌نگیه بپارێزێت، ئه‌گه‌ر دراوێكی تر هات و،جێگه‌ی به دۆلار لێژكرد، یان ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی قه‌رزیان لای ئه‌مریكایه (یابان و چین به‌نمونه) داوای قه‌رزه‌كه‌یان به دراوی تر كرده‌وه،ئه‌وا بارودۆخی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار كۆتایی دێت (سێبه‌ری ئه‌م بلۆكبهندییه له‌ڕووی سیاسیه‌وه وه‌ك ڕووناكی ڕۆژ دیاره) .
له‌مانه كۆمیدی تر، ئه‌و سیاسیه عێراقیانه‌ن كه دوای ڕووخانی سه‌دام دێن، له (١٨ی ئه‌پریڵی ٢٠٠٣) نیۆرك تایمز ئه‌نوسێت " ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ،به‌چه‌ند گرێبه‌ستێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی عێراق بونیاد ئه‌نێنه‌وه ". له‌و گوتاره‌دا جه‌خت ئه‌كاته‌وه " ئیداره‌ی بووش كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای له‌سان فرانسیسكۆ ناردووه، له پلانێكی به‌رفراواندا گرێبه‌ستی گه‌وره بكه‌ن بۆ بیناكردنه‌وه‌ی عێراق !.".. ئینجا نوسه‌ر له خوارووی وتاره‌كه‌شدا نوسیویه‌تی " عێراقییه‌كان،كارئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بانكی ده‌ولی ! و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ! دا،كه ئه‌م دامه‌زراوانه له ئه‌مریكادا نفوسێكی به‌رفراوانیان هه‌یه." ( نفوسی به‌رفراوان !) .)٨)
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه ئه‌كات، كه چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی سامانه‌كه‌یان (٧٠٠) ملیار دۆلاره، كه (٥) له‌وانه كوردن ،(١٠) سه‌ركرده‌ی دیكه‌ش پێكه‌وه سامانه‌كانیان له (١٠٠) ملیار دۆلار نزیك ئه‌بێته‌وه،!.(ئه‌مانه ئه‌چنه چوارچێوه‌ی سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌وه كه باسمان كرد). له (٢٠٠٥) دا (١) فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی (١) كاتژمێر له‌سه‌ر ئاسمانی عێراقی سوڕاوه‌ته‌وه (١٠٠) هه‌زار دۆلار كرێكه‌ی بووه (بڕواننه پێگه‌ی ویكلیكس یان ئه‌م به‌رنامه‌یه: https://www.youtube.com/watch?v=CYElaqylJNo) . كۆمپانیای ئه‌مریكی له به‌غدا بودجه‌ی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی (1) یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له ماعه‌سكه‌ر ڕه‌شید و ده‌وروبه‌ری دروست بكات، (1) یه‌كه‌ی دروست نه‌كردووه‌و،پاره‌كه‌شی وه‌رگرتووه !. له سوله‌یمانی (٦) بودجه‌ی ته‌واو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (٤٠٠) قه‌ڕه‌وێڵه‌یی درا، له‌دهۆك (٢) جار بودجه بۆ (1) فڕۆكه‌خانه سه‌رفكراوه‌و ته‌وایش نه‌بووه. عێراق بۆ ئه‌مریكا ته‌نها نه‌وت نییه،به‌ڵكو ئاویشه،پێگه جوگرافیه‌كه‌یه‌تی،ولاَتێكه،سیاسیه‌كانی ئینتیمای نیشتمانی‌یان نییه و، نغرۆ بووه ڕه‌شوه‌و پیسخۆریی و گه‌نده‌ڵی و ... تاد .
هه‌شته‌م : سه‌ره‌نجام
یه‌كه‌م: ئه‌كرێت دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌م هۆیانه‌ی لای خواره‌وه بگێڕینه‌وه:
-
جیهان هێدی هێدی سه‌رده‌می پیشه‌سازیی تێ ئه‌په‌ڕێنێت،له‌سه‌ت ساڵی ڕابردوودا ووزه بۆ جولاَندن و كارپێكردنی كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگ و،كارگه‌كان و،فڕۆكه‌و،سه‌یاره‌و،مۆتۆڕ و،كه‌شتی و،به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو....تاد،گرنگ بووه،ئێستا جیهان پێی ناوه‌ته قۆناغی "تهكنۆكرۆنیك" ه‌وه، واته ته‌كنه‌لۆژیاو جۆره جیاوازه‌كانی ..سه‌رده‌می شێوازی تازه‌ی په‌یوه‌ندیكردن و تهماسگرتنی جیهانییه .
-
پاراستن و به‌رز ڕاگرتنی به‌های دۆلار ($) له‌به‌رانبه‌ر نه‌وت و، دراوه‌كانی تری كه كێبڕكێی ئه‌كه‌ن وه‌كو یۆرۆ..هه‌روه‌ها ئه‌و پاره خه‌یاڵییه‌ی ئه‌مریكا كه قه‌رزاره زیاتر له (١٦) تریلیۆن و (٧٠٠) ملیاره ئه‌بێت به دۆلار بیداته‌وه.
-
به‌رهه‌مهێنانی زه‌یت یان نه‌وتی حه‌جه‌ری، تا (٤٠٠) پله گه‌رمی ئه‌كه‌ن، له‌زۆر ولاَتدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌و، له‌بری نه‌وت به‌كاردێت. وه‌كو كه‌نه‌داو ئهمریكاو ئه‌رده‌ن و..هه‌ندێ شوێنی شه‌رقی ئه‌وروپا.
-
توندبونه‌وه‌ی ململانێی جه‌مسه‌ره ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ڕووی سیاسییه‌وه. تا به‌م داگرتنه زیان به ولاَتانی وه‌ك ڕوسیا‌و ئێران و لیبیا‌و...تاد بگات .له‌گه‌ڵیشیدا ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه به به‌كارهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خۆی .
-
فێڵ و تهڵهگهی بانكی دوه‌لی و ناوه‌نده كۆربۆكراتیه‌كان، تا ولاَتانی تازه پێگه‌یشتو،یان دواكه‌وتو ئیفلیج بكه‌ن و، بیخه‌نه ژێر هاواری قه‌رزه‌وه‌و، پاشان ده‌سته‌مۆی بكه‌ن .
دووه‌م: له دوای ئه‌م نوسینه‌وه، دیدوبۆچونی هه‌موو كه‌سێك سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كان و میدیا‌و ڕیكلامهكانیش بگۆڕێت، به ووردی نێوان دێڕه‌كانیش بخوێننه‌وه، ده‌نا به‌خۆشت نازانی كه فریودراوی .تۆڕه‌كانی میدیا هه‌موو گرێدراون به كۆمپانیا‌و بازرگانه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، به جۆرێك كۆربۆركراتیهت هه‌موو مرۆڤێكی له سه‌ر زه‌ویدا كۆت و به‌ند كردووه، ده‌ستی گه‌یشتوه‌ته ئه‌قڵ و شێوازی بیركردنه‌وه‌شیان ..هه‌ر له ئه‌مریكا: تۆڕی (NBC) كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریك General Electric خاوه‌ندارێتی ئه‌كات، تۆڕی (ABC) هی كۆمپانیای دیزنی Disney یه، (CBS) كۆمپانیای فیاكوم Viacom خاوه‌نیه‌تی . (CNN) یش به‌شێكه له كوتله‌ی ئه‌ی ئۆ ئێڵ AOL Time Warner ...وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وانی تریش . هیچ ده‌ستگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌ماوه، مافیا‌و عه‌ساباتی ئابوریی له پشت نه‌بێت .واببینه ته‌نانه‌ت له كوێره دێیهكیشدا پیاوی ئینگلیز‌و ئه‌مریكا یان پیاوی پیاوه‌كانیان هه‌یه .له كوردوستان ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئاڕتی (NRT) و پرۆژه ئابورییه كانی به‌شێكن له‌م سیسته‌م و عهساباته جیهانییه، كۆنتاكتی توندیان له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌و قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و بازرگانه‌كانیان هه‌یه.
سێهه‌م: كوردوستان به‌گشتی و،هه‌رێمی كوردوستان به‌تایبه‌تی،له سامانی سروشتی دا ده‌وڵه‌مه‌ندن ، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نده‌ڵی تیایه،كۆمپانیایه‌كی زۆری ئه‌مریكی و بیانی تێدایه،گرێبه‌سته‌كانیشی نادیارن، بڕی (١٦) ملیاریش قه‌رزاره، ئێستا سه‌رقاڵه به‌وه‌ی (١٦) ملیار دۆلاری دیكه له بانكی ده‌ولی قه‌رز بكات !.رێژه‌ی بێكاری بۆ هه‌رێمی كوردوستان كه ته‌نها (٤) ملیۆنه،له (١٢%) ی ساڵی (٢٠١٢) ه‌وه بووه به (٤٠%) له ساڵی (٢٠١٥) دا،وه‌به‌رهێنان له (٢٠١٥) دا به ڕێژه‌ی (٩٠%) وه‌ستاوه.. كه‌واته هه‌موو نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ئیفلیجیه كوشنده‌ی تیادایه‌و،كلكی خۆی له ته‌پكه‌ی ڕێوییه‌كانی سی ئای ئه‌ی و چه‌ته ئابورییه‌كان ئه‌سوێت، وه (با) ی (بیسمیلا) شی له كاره ترسناكه‌كه كردووه . ئه‌بێت خێرا ڕای گشتی ئه‌م باسه بوروژینن و،به‌رپرسانی بالاَی سیاسیی و ئابوریی له‌م كاره‌ساته ئاگاداربكرێنه‌وه . ئینجا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی دانه غازیش له‌و لاوه بوه‌ستێت !.
چواره‌م : ئه‌مریكا ولاَتێكی قه‌رزاره، قه‌رزه‌كانی ژماره‌ی خه‌یاڵی و گه‌ردونین،كه (١٦) تریلیۆن و (٧٠٠) ملیار دۆلاره .له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی "جیراڵد فۆرد" (١٩٧٥) ه‌وه هه‌ر سه‌رۆكێك دێت،ئه‌ویتر به به‌رپرسیار ئه‌زانێت و پرسه‌كه‌ش به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه،چه‌ند بانكی گه‌وره‌ی وه‌ك (لیمان برازه‌ر و میریاڵ لینج) هه‌ڵوه‌شانه‌وه،ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ونخونی كرد به دیار بیره نه‌وته‌كانی شه‌رقه‌وه،هێنده خه‌می بودجه‌ی ولاَتهكهی نه‌خوارد .له (٢٠١٣) دا بۆ یه‌كه‌مجار (٧٠٠٠٠٠) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌كۆشكی سپی داوای موچه‌یان ئه‌كرد،پاره نه‌بو تا بیاندرێتێ .ئه‌بێت به به‌رده‌وامی مووچه‌ی (٢،٥) دوو ملیۆن و نیو سه‌رباز بدات،ئه‌مانه بێجگه له‌وه‌ی ئابوریی چین به ڕێژه‌ی (٦،٢%) گه‌شه‌ی كردووه،هی یابان (٢،٥%) گه‌شه‌ی كردووه ..ڕه‌نگه یه‌كێك له ڕێگاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكانی پێشوتری بێت بهلاَم به ئه‌نجامی جیا،تا خۆی له‌م قوڕ و چڵپاوه ده‌ربهێنێت (٩).
پێنجه‌م: له‌ماوه‌ی (٥) مانگی كۆتایی (٢٠١٥) دا، نزیكه‌ی (١،٥) ملیۆن‌و نیوێك كه‌س له باكوری ئه‌فریكاو ولاَتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه كۆچیان كردووه، كه ڕه‌نگه به‌درێژخایه‌ن هاوتا له‌گه‌ڵ گرفتی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكادا، پرسیاری زۆر ئه‌كه‌وێته سه‌ر كه‌سێتی ئیمپراتۆریه‌تی گه‌ردونی (ئه‌مریكا) و ،له‌تۆڵه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی هێناوه،گورزی دیكه‌ی به‌ربكه‌وێت .