05/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
فێرگه‌ی ووشو كۆنگ فۆ له قه‌زای شاره‌زوور مه‌شقه‌كانیان له خانوی كرئ دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ئه‌گه‌ر چی وه‌رزش بووه به ناسنامه‌ی زۆرێك له ولاَتانی جیهان، وه داهاتی بـژێوی زۆرێك له ولاَتانی جیهان له‌سه‌ر وه‌رزشكردنه به‌لاَم له كوردستان و به تایبه‌تی له قه‌زای شاره‌زوور فێرگه‌ی ووشو كۆنگ فۆ له قه‌زای شاره‌زوور مه‌شقه‌كانیان له خانووی كرئ دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سروش محمود ، ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی ووشو كۆنگ فۆ له قه‌زای شاره‌زوور تایبه‌ت به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند:" فێرگه‌كه‌مان له به‌رواری 20/12/2014 كردۆته‌وه خاوه‌نی (45) خوێندكاره له‌به‌ر حه‌زی زۆری خه‌ڵكی شاره‌كه بۆ ئه‌م هونه‌ره به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنی خوێندكار.
وتیشی: نه‌بوونی شوێنێكی گونجاو و فراوان بۆ مه‌شقكردن گه‌وره‌ترین ئاست ته‌نگی بۆ ئێمه دروستكردووه ، له خانووی كرئ دا مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و مانگانه 250 هه‌زار كرئ ده‌ده‌ین شوێنكه‌ش له ئاست تموحی ئێمه‌دا نیه له‌چاو ئه‌و حه‌زه زۆره‌ی ئێمه ئه‌مانه‌وێت بۆ فێربوون و خزمه‌تكردن و ئاشنا بوونی خه‌ڵكی ئه‌م قه‌زایه به‌م هونه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه.
راشیگه‌یاند: تا ئیستا هیچ لایه‌نێكی حكومی و حیزبی له نزیكه‌وه نه سه‌ردانیان كردوین نه هاوكاریان كردوین له‌ئه‌ستۆی خۆمان هه‌موو پێداویستیه‌كانمان كڕیوه.
هاوكات صلاح حامید ، خوێندكار له فێرگه‌ی ووشو كۆنگ فۆ له قه‌زای شاره‌زوور وتی:" له سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌م فێرگه‌یه‌وه من لێره‌م تا ئیستا بروسكه‌یه‌كی پیرۆزه مان لئ نه‌كراوه و سه‌ره‌تاترین ماف كه چه‌ندین جاریش داوامانكردووه دابین كردنی جل و به‌رگ بووه تایبه‌ت به‌م هونه‌ره به‌لاَم بۆمان نه‌كراوه ، داواكارم به‌سه‌ردانكردنێكیش بێت سه‌ردانمان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئێمه ئامانج مه‌به‌ستمان له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م وه‌رزشه پڕ بینه‌ره چی یه ؟
مزه‌فه‌ر محمد : ش یه‌كێكه له‌و خوێندكارانه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێكه له فێرگه‌ی ووشو كۆنگ فۆ شاره‌زووره به بزاڤ پرێسی ڕونكرده‌وه:" بۆ ماوه‌ی ساڵێكه له‌م فێرگه‌یه به‌رده‌وامیم هه‌یه ئه‌وه‌ی نا ئومێدم ده‌كات و ئه‌و حه‌زه زۆره‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزشه ئێمه هه‌مانه‌و ئه‌و ئاسته ته‌نگانه‌ی بۆمان دروست بووه ئه‌م خانووه‌ی ئێمه مه‌شقی تێدا ئه‌نجام ئه‌ده‌ین له‌ڕووی هه‌ڵكه‌وتنی شوێنه‌كه‌وه ته‌ندرووست نیه بوَ ئێمه و هیچ سیمایه‌كی شارستانی پێوه‌دیار نیه داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌م ئاوڕێك له داواكانمان بده‌نه‌وه چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌یكه‌ین بۆ خزمه‌تی شاره‌كه‌مانه و ئاشنا بوونی تاكی كورده به‌م وه‌رزشه .
فێرگه‌ی ووشو كۆنگ فۆ له قه‌زای شاره‌زووره و تا ئیستاش به‌شداری چه‌ندین بتوله‌یانكردووه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق.