حکومەت دوو لیژنە پێکدەھێنێت‌ ھەڵەبجەش داواکاری ھەیە.
06/01/2016 نوسەر: bzavpress

حکومەت دوو لیژنە پێکدەھێنێت‌ ھەڵەبجەش داواکاری ھەیە.


ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ کانوونی دووەمی ۲۰۱٦، شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عێڕاق سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەیان کردوو لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەو پارێزگایە کۆبونەوە، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا ناوەرۆکی سەردانەکەیان بۆ ھەڵەبجە خستەڕوو.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پارێزگای ھەڵەبجە و کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەو پارێزگایە، عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند:" دوو لیژنە لەوەزارەتی دەرەوەی عیراق پێکھێنراوە لەلایەن خاچی سوری نێودەوڵەتی سەرپەرشتی دەکرێت، بەئامانجی کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی لەشەڕی ئێران-عیراقدا چارەنووسیان نادریارە تائێستا".
.
پارێزگاری ھەڵەبجەش لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدەکەی حکومەتی عیراق، داوایکرد" کە لەچوارچێوەی کارەکانی ئەو دوو لیژنەیەدا کار لەسەر مەلەفی شەھیدان و منداڵە وونبووەکانی ھەڵەبجەش بکرێت و بودجەی بۆ تەرخان بکرێت".

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق وتیشی:"ئەم دوو لیژنەیە کار لەسەر گەڕان بەدوای شەھیدەکانی شەڕی ئێران و عیراق و منداڵە ونبووەکانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکەن، ھاتووین بۆئەوەی بەرپرسانی ئەم پارێزگایە ھاوکارمان بن و داواکە ھەڵەبجەش بەھەند وەردەگیرێت و کاری لەسەر دەکرێت".

ژ.ک