06/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
شارەزوور: گرفتەکانی باخچەی منداڵانی سارا چارەسەردەکرێت
بەڕێوبەری پەروەردەی شارەزوور سەردانی باخچەی منداڵانی سارای کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی نەبونی کۆمبار لەباخچەکەدا.
بەبەڕێوبەری باخچەکەی ڕگەیاند:" دەتوانن بەبڕی (پێنج ملیۆن و چل هەزار)دینار پێداویستی بۆ باخچەکەتان دابین بکەن.
هەروەها ئازاد محمد بەڕێوبەری ئامادەیی شەهید دانا :" ڕەزامەندی دا بەمناقەلەکردنی بڕێک کۆمبار لەئامادەیەکەیانەوە بۆ باخچەی منداڵانی سارا.
دوای ئهوهی زیاد لە ٦٠ منداڵ وازیان لەباخچەی منداڵانی سارا هێنابوو لەسەر بریاری بەرێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و سەرپەرشتیاری یەكەم و سەرپەرشتیاری باخچەكان بریاریان دابوو له بەر سەرماو سۆڵە و نەبونی فەرش و نەخۆشی،دەوامی منداڵانی (باخچەی منداڵانی سارا) راگربن تا سەرما تەواو دەبێت و فەرش بۆ منداڵەكان دابین بكەن.