06/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمانتارێک: تەنها پەرلەمان دەتوانێک کێشەی سەرۆکایەتی چارەسەر بکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت:"کۆبونەوەی حزبەکان وەک بارزانی بانگەشەی بۆکردوە بۆچارەسەری کێشەی سەرۆکایەتی نابێت و تەنها پەرلەمان دەتوانێت کێشەکە چارەسەر بکات"
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە بڵاوکراوەیەکیدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، دەڵێت:" کۆبونەوەی حزبەکان (وەک بارزانی بانگەشەی بۆ کردووە) بۆچارەسەری کێشەی ناوبراو نابێت، دەبێتە جۆرێک لە بەیعەت پێدان و داننان بە شەرعیەتی سەرۆکێکی ناشەرعی".
ئەوەش دەڵێت:"چارەسەری سەرۆکایەتی هەرێم دەبێ لە کۆبونەوەی پەرلەماندا بێت، پۆستێک یاسا ڕێگری لێکردبێت بە بەیعەتی سیاسی و حیزب چارەسەر نابێت دەبێت لە ماڵی یاساداناندا کە پەرلەمانە و نوێنەرایەتی شەرعی گەل بە یاسا چارەسەری بکەن و لەکۆتایش دا هەردەبێت وابکرێت".
ئەو لە کۆتایدا نوسیویەتی:"ئەوە عەقڵی خێڵە کە دیوەخانی حیزبی پێ لە هۆڵی کۆبونەوەی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی گەل باشتر و پیرۆزترە".
ژ.ک