07/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
مامۆستایانی هەڵەبجە بەشێوەیەکی دیکە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دوبارە دەکەنەوە
جیاواز لە مامۆستایانی شارەکانی هەرێم، مامۆستایانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دوابەدوای تاقیکردنەوەکان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەست پێدەکەنەوە و مامۆستایەکیش دەڵێت:" بایکۆت کردنەکانمان لە سەر شەقام نابێت و دەچینەوە ماڵەوە".
مامۆستا عومەر هەڵەبجەیی،بەبزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:"ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە کۆبونەوەیەکمان کرد بۆ ئامادەکاری بۆ بایکۆت و مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران و بڕیارمانداوە دوابەدوای تاقیکردنەوەکانی (کۆتای وەرزی یەکەم) دەست بکەینەوە بە مانگرتن و بایکۆتی هۆلەکان".
هەڵەبجەیی،وتیشی:"دەست پێکردنی مانگرتنی فەرمانبەران و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن وەک ڕابردوو نابێت و ناچینەوە سەر شەقام، بەڵکو دەڕۆینەوە ماڵەوە و بەردەوامی بە بایکۆتەکانمان دەدەین تاوەکو حکومەتی هەرێم داواکارییەکانمان جێ بە جێ دەکات".
ژ.کـ