داوای چارەسەری کێشەکان لەژوورە داخراوەکان دەکرێت
07/01/2016 نوسەر: bzavpress

داوای چارەسەری کێشەکان لەژوورە داخراوەکان دەکرێت


ژمارەیەک لەرێکخراوەکانی زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە دێرین و کەمئەندامەکان یاداشتێک ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان دەکەن و داوای چارەسەرکردنی کێشەکان لەژوورە داخراوەکان دەکەن. 

ئەمڕۆ ٧ی کانوونی دووەم، لەشاری سلێمانی لەچایخانەی شەعب رێکخراوەکانی(زیندانە سیاسییەکان و پێشمەرگە دێرینەکان و رێکخراوەکانی ئەنفال و جینوساید و پێشمەرگەی کەمئەندام) کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ  لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدا و بەیاداشتێکی ھاوبەشیش داواکانیان ئاڕاستەکردن.

لەبەشێکی یاداشتەکەدا کەوێنەیەکی بەبزاڤ پرێس دراوە، داوایان لەلایەنەکان کردووە، جیاوازی دید و بۆچونەکانیان بکەنە قوربانی  لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوخۆ دەڵێن"ئێمە لەوە دڵنیاین کەچارەسەرەکان لەژووری کۆبونەوە داخراوەکانی نێوان لایەنەکان دەستپێدەکات، ھەر لای ئێوەشەوە کۆتایی بەتەنگەژەکان دێت".

ھاوکات داوا دەکەن کە لایەنەکان پرەنسیپی یەکتر قبوڵکردن بکەنە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان.

ژ.ک