07/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
قایمقامی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، سزای هەر كەسێك دەدەن كەلەكاتی دابەشكردنی سووتەمەنی بەسەر ماڵاندا بەشێوەیەكی نایاسایی مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بەو نەوتەوە بكەن جا ئەوە كەسە كڕیاكە بێت یاخود خاوەنی ئەو تانكەرە بێت كە سووتەمەنییەكەی پێیە.
قائمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە،ساڵانە لەكاتی دابەشكردنی بەشە سوتەمەنی هاوڵاتیان لە گەڕەكەكاندا، لەلایەن چەند نەوت فرۆشێكەوە بە شێوەیەكی نایاسایی كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكەن.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەمەبەستی ڕێگری كردن لە دیاردەی كڕین و فرۆشتن بەبەشە سوتەمەنی هاوڵاتیانەوە، بەختیار عەبدولڕەحمان قائیمقامی سلێمانی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات لەكاتی بینینی ئەو دیاردە قائیمقامیەتی لێ ئاگادار بكەنەوە، لەڕێگەی ژمارە تەلەفونی (07701438461 ) تا ڕێ و شوێنی یاسایی توند بگرنە بەر.
قائیمقامی سلێمانی ئەوەشی روونكردۆتەوە، بۆ هیچ تانكەرێكی دابەش كردنی نەوتی مالڵان نیە نەوت بدات بە نەوت فرۆشە پیكابەكان، هەروەك هۆشداری دراوە لەوەی هەرلایەكەكیان دەستگیر بكەن ڕووبەڕووی سزای یاساییان دەكەنەوە.
ژ.ک