08/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلـی باپیر:پێشمەرگە بەخواستی گەل شەڕی دژی داعش ناکات
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بوو، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان سوکایەتی بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و بە میلیشیا و سوپای بەعس ناویان دەبا.
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌وه و له ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا لە بەیاننامەیەکیدا ده‌ڵێ: پێشمه‌رگه میلیشیایه، با هێزی پێشمه‌رگه به په‌سه‌ن و ئافه‌رینی بێگانه دڵی خۆی خۆش نه‌کات.
هەر لەو بەیاننامەیەدا پێشمه‌رگه به سوپاکه‌ی حزبی به‌عسی سه‌رده‌می سه‌ددام حسێن ده‌شوبهێنێ و ده‌شڵێ: ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌یکات شه‌ڕێک نییه به خواستی خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵکو شه‌ڕه به خواستی حزبێک و سیاسه‌تمه‌دارێک، کە مەبەستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.
هەروەها ناوبراولە بەیاننامەکەی حزبەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە شەڕی دژی داعش ده‌ره‌نجامه‌که‌ی وه‌کوو شه‌ڕه‌کانی سه‌ددام شکست و ماڵوێرانی ده‌بێ.
لە بەرامبەر ئەو گوتانەی مەلا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، چاودێرانی سیاسی دەڵێن: له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هیچ هه‌ڵوێستێکی سیاسی به راده‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌خلاقی سیاسی نه‌شۆراوه‌ته‌وه، له کاتێکدا کۆمه‌ڵ زۆر به خه‌می یه‌کپارچه‌یی عێراقه‌وه‌یه، به‌جۆرێک باسی پێشمه‌رگه‌ی داعش شکێن ده‌کات که ته‌نیا له فیکر و ئه‌ده‌بیاتی داعشدا هه‌یه، به جۆرێک حه‌زی شکستهێنانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا ده‌رده‌بڕێ که ته‌نیا داعش به‌مجۆره ده‌ری بڕیوه.
چاودێران دەشلێن: کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌م به‌یاننامه‌یه که ده‌یه‌وێ له به‌های ئازایه‌تی و یه‌کگرتوویی پێشمه‌رگه و ئیراده‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان که‌م بکاته‌وه و متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان لێ بسێنێته‌وه. بۆ؟! چونکه ئه‌و دووانه دامه‌زرێنه‌ر و پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیین.
هەردوای عەلی باپیر. مه‌لا به‌ختیاره، به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی ی. ن. ک، ده‌ڵێ: “با به ئازایه‌تی پێشمه‌رگه نهنازین و به رۆمانسییه‌تی سیاسی نه‌خه‌ڵه‌تێین”.
چاودێران لەبارەی گوتەکانی مەلا بەختیار دەڵێن: دوو مه‌لا سه‌ره‌ڕای جیاوازیی، به‌ڵام یه‌ک قسه ده‌که‌ن و له یه‌ک تهوقیتیشدا ده‌یکه‌ن، به هه‌مان ده‌سته‌واژه و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌یکه‌ن، دیاره هه‌ر دوو مه‌لا پێشبینی هه‌مان چاره‌نووسیش بۆ خۆیان ده‌که‌ن، بۆیه په‌له‌قاژه‌ی دوا ده‌ربڕینیانه.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە، قسه‌ی دوو مه‌لا له دوو رۆژی یه‌ک له دوای یه‌کدا،سه‌ره‌ڕای جیاوازی له رواڵه‌تدا به‌ڵام لێکچوو له ناوه‌ڕۆک و ته‌وقیتدا، ده‌یسه‌لمێنێ که ده‌رکه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌کانی جووڵه‌ی رووداوه‌کانی ناوچه‌که و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی کوردستان به گشتی و سلێمانیش به‌تایبه‌تی هه‌یه زۆر نزیکه و هیچیشی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو مه‌لایه‌دا نییه.
سەرچاوە:www.rhewal.com
ژ.ک