08/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمشەو پەروەردە بڕیار لەسەر پشووی سبەینێ دەدات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌بوونی با و بارانێكی به‌لێزمه له‌سبه‌ینێدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش ده‌ڵێت شه‌و بڕیاره له‌سه‌ر ده‌وامی سبه‌ینێ ده‌ده‌ین.
كه‌مال نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه ده‌سه‌ڵات دراوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان، كاتێك كه‌شوهه‌وا گونجاو نه‌بوو ئه‌و رۆژه بكه‌نه پشوو، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران، به‌ڵام له‌ئێستادا دیارنیه كه سبه‌ینێ ده‌كرێته‌پشوو یان نا.
وتیشی: له‌گه‌ڵ كه‌شناسیدا له‌گفتوگۆدا ده‌بین سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌شه‌ودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان له‌پشووه‌كه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ده‌وامی ئاسایی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه چونكه، خوێندكاری به‌ته‌مه‌ن زۆر منداڵمان هه‌یه و ناكرێت ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا گونجاو نه‌بوو ژیانیان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه.
ژ.ک