بەریتانیا : بەشدار نابێت لە هیچ جۆرە چالاکیەکەی سەربازی دژی سوریا
30/08/2013 نوسەر: bzavpress

بەریتانیا : بەشدار نابێت لە هیچ جۆرە چالاکیەکەی سەربازی دژی سوریا


وەزیری بەرگری بەریتانیا "فلیب هاموند لیل" ٢٩ /٨/٢٠٠٣  ڕایگەیاند:  کە بەریتانیا بە هێچ شێوەیەك بەشدار نابێت لە هیچ جۆرە چالاکیەکەی سەربازی دژی سوریا، چونکە ئەم پرسەیی بردۆتە ناو پەرلەمانی بەریتانی لەوێدا دەنگی پێنەدراوە.
لە بەرنامەیە (نیوز نایت) لە کەناڵی(بی بی سی  ) هاموند رایگەیاند:  کە ئەو ئاواتە خواز بووە بە سەرکەوتنیان لە ناوچەکانی رۆژ هەڵاتی نەوەارستدا، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نیە  بۆ ئەوەی جارێکی تر خۆمان توشی ئەو کێشانە بکەینەوە لە  رۆژهەڵاتی ناوین
هەروەها ووتیشی:  ئەمریکا هاوپەیمانێکی بە هێزی بەریتانیایە  بێگومان پێناخۆش دەبێت بەوەی کە بەشدار نابین ، بەلام ئەمە مانای وانیە کارەکە بەبێ بەریتانیا نەکرێت، ووتیشی بڕوام وانیە ئەمریکا پاشەکێشە بە هێزەکانی بکات..
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆك  وەزیرانی ئەو ووڵاتە بە ئاشکرا رایگەیاند: کە رازین  بە راپرسیەکەی ناو پەرلەمانی بەریتانی و بە هیچ شێوەیەك  بەشدار نابن لە لە لێدانی سوریا بە هێزی سەربازی، هەروەهاو ووتیشی حوکمەتەکەی کامیرۆن لەسەر ئەو بنەمایە کار دەکات کە هاوکاری سەربازی نابێت بۆ  لێدانی  سوریا.
ئەوە هاوڵە داگ