08/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
نرخی هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت كه‌م ده‌كرێته‌وه
نرخی هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت به‌ڕێژه‌ی ٣٠% كه‌مكرایه‌وه ده‌بێ هه‌مووشیان پابه‌ند بن پێوه‌ی .
بڕیارێکی نوێی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ بەرژەوەندی و خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لیژنەی راوێژکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رۆژی ٥-١-٢٠١٦ بە سەرپەرشتی بەڕێز (مەولود موراد محی ا‌لدین) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن (بە وەکالەت) بەڕێوەچوو .
بە رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەروەها بۆ ئەوەی زۆرینەی هاووڵاتیان سوود لە خزمەتگوزاری ئه‌نته‌رنێت وەربگرن ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گەیشتە ئەو بڕیارەی نرخی بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری ئه‌نته‌رنێت کەمبکرێتەوە و وەزارەت بۆ ئەم مەبەستە داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئه‌نته‌رنێت دەکات هەرچی زووە نرخەکان دابشکێنن.
لەو خشتەیەدا ناوی کۆمپانیاکانی ئینتەرنیت لە هەرێمی کوردستان و جۆری خزمەتگوزاریەکانیان دیاری کراوەو دەبێت پابەندی ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن .