08/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق هیچ پشتیوانی و بەیاننامەیەکی لەسەر ڕاگرتنی مامۆستا سەلیم شوشکەی نەبوە،بزاڤ هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
دوای ڕاگرتنی مامۆستا سەلیم شوشکەیی لە وتاربێژی، فراکسیۆنە کوردیەکان لە پەرلەمانی عێراق جگە لەپارتی، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە پشتیوانی خۆیان بۆ ناوبراو دەرکرد" بەڵام بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئامادە نەبوو بەیاننامەکە واژۆ بکات".
بەپێی چەند زانیارییەکی تایبەت کە دەست بزاڤ پرێس کەوتووە:"سەرۆکی فراکسیۆنەکان، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامییان ئاگادارکردوەتەوە کە بەیاننامەیەکیان پێیە و فراکسیۆنەکان جگه لە پارتی دیموکراتی کوردستان واژۆیان کردووە، بەڵام موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنەکە ئامادە نەبووە واژۆی بەیاننامەکە بکات".
هەر بەپێی زانیارییەکان:"موسەنا ئەمین لەبەر ئەوە بەیاننامەکەی واژۆ نەکرد چونکە هاوڕێ پەرلەمانتارەکانی لە فراکسیۆنەکەی کێشەی هەبوە و ئەمیش لەبەرئەوە ئامادە نەبووە واژۆی بکات".
هەروەها لە بەیاننامەکەدا پارتی دیموکراتی کوردستانی تێدانیە، زانیارییەکانی بزاڤ پرێس ئەوەش ئاشکرا دەکات:"بۆیە ئەو بەیاننامەیە پارتی لێی ئاگادار نەکراوەتەوە لەبەر ئەوەی ئیحراج نەبن".
سەلیم شووشكەیی لەمزگەوتی عەبدوڵڵا دزەیی لە گەڕەكی هەڤاڵانی شاری هەولێر بۆ ماوەی چەند ساڵێك وتاربێژ بوو، لە هەڵبژاردنی 2014 پەرلەمانی عێراقیش لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی خۆی كاندید كرد و بە بەدەستهێنانی 59 هەزارو582 دەنگ بووە پەرلەمانتاری عێراق.
ژ.ک