09/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
بەهۆی باران و لافاوەوە چەند گوندێکی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە مەترسی ژێر ئاوکەوتنی لەسەرە
بەهۆی زۆریی بارانەوە، بەشێک لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، کەوتنە ژێر ئاو و مەترسیی ژێر ئاوکەوتنی چەند گوندێکیش دەکرێت.
بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە، ئەمڕۆ شەممە (9\1\2016)، گوندەکانی "قەدەفەری، گوڵەخانە، زەڵم، پردی زەڵم و چەند شوێنێکی دیکە”، لافاوێکی گەورە درووستبوو و ئێستا بە تەواوەتی گوندی قەدەفەری کەوتووەتە ژێر ئاوەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بزاڤ پرێس، لە خەڵکی ئەو ناوچەوە داوا کراوە کە حکوومەت بە شێوەیەکی خێرا، فریای ئەو ناوچانە بکەون کە مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکیش هەیە.
ژ.ک