بەهۆی نەبوونی کارەباوە بەشێک لە قوتابخانەکانی قەزای شارەزوور، بە لایت شەحن هۆڵەکانی خوێندن ڕووناک دەکەنەوە و قووتابیانیش دەڵێن:"پرسیاری تاقیکردنەوەکانمان لەبەر ڕوناکی موبایل وەڵام داوەتەوە".
محەمەد عه‌زیز کە مامۆستایە له ئامادەیی شەمێرانی کچان تایبەت بە بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند :" ئەمڕۆ بەهۆی نەبوونی کارەبا و باران و تەموومژی و تاریکی، خوێندکارانی خوێندنگاکەمان زۆر مشەوەش و ناڕەحەتبوون بەهۆی تاریکی هۆڵەکانی تاقی کردنەوە وە هاواریان لێ بەرزبوویەوە وتیان زۆرتاریکە و پرسیارەکانمان بۆ ناخوێنرێتەوە و چاومان نابینێت و ناچار لەبەر ڕوناكی موبایل پرسیارم بۆخویندنەوە".
ئەو مامۆستایە لەکۆتاییدا ڕەخنە لە سیستەمی خوێندنی هەرێم دەگرێت و بەتەنزەوە دەڵێت:"خۆش سیستەمی سویدی لەبەرچرا و ڕوناکی موبایل".
ئه‌مرۆ به‌رواری شەممە به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ساردا خوێندكارانی ئامادەیی شەمێرانی کچان پرسیاری تاقی كردنه‌وه‌كانیان له‌به‌ر ڕوناكی مۆبایل وه‌ڵام داوه‌ته‌وه.
قووتابخانەی ئاماده‌یی شه‌مێرانی كچان یەکێک لەو قوتابخانانەیە کە ئەمڕۆ به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با له قهزاکەدا به‌لایت شه‌حن هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وەی تێدا ڕووناک کرایەوە.
ئەوەی لەم وێنەیەی خوارەوەش دا دیارە كۆمه‌ڵێك خوێندكارن له خوێندنگای خێرای شاره‌زوور، کە به‌لایت شه‌حنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندنگاكه‌یان ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه.