10/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بادی: ئه‌مساڵ ساڵی له‌ناوبردنی داعشه له عێراق
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌مساڵى ساڵى له‌ناوبردنى رێكخراوى داعشه له عێراق و له ئایینده‌یه‌كى نزیكدا موسڵ رزگار ده‌كه‌ین . هه‌روه‌ها داواى له حكومه‌تی توركیا كرد كه به زووترین كات هێزه‌كانی له‌سه‌ر خاكی عێراق بكشێنێته‌وه .
عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له رێوره‌سمى یادی نهوده و چوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پۆلیسی عێراقی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند ئه‌مساڵ ساڵی له‌ناوبردنی داعشه له عێراق و داعش هیچ شارێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، ته‌نیا موسڵ نه‌بێت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ره‌وه شاری موسڵ به‌ڕێده‌كه‌وین و له ده‌ست تیرۆرسیتانی داعش رزگاری ده‌كه‌ین .
هاوكات ستایشی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراقی كرد و رایگه‌یاند ئێستا له‌سه‌دا شه‌ستی بۆردوومانه ئاسمانییه‌كان له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی عێراقییه‌وه ئه‌نجامده‌رێن، به‌ڵام هیشتا پێویستمان به هاوكاری و پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانى نێوه‌دوڵه‌تى هه‌یه .