پارتی پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دەخاتە ئەستۆی گۆڕان
10/01/2016 نوسەر: bzavpress

پارتی پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دەخاتە ئەستۆی گۆڕان


بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە گۆڕان بە بەرپرسیاری دواكەوتنی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكە دەزانێت و  پێی وایە ئەو بزوتنەوەیە ناتوانێت هیچ بۆ خەڵكی ناوچەكە بكەن.

فازڵ بەشارەتی بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە، بە ماڵپەری فەرمیی حیزبەكەی راگەیاندووە:"بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەڵەبجە باس لەوە دەكات كە ئامادەنین ناوی ئەندامانیان بەمەبەستی پەسەندكردن و پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا، ڕەوانەی حكومەت بكەن، بەپاساوی ئەوەی خۆیان لە حكومەتدا بەشدار نین، پێشیوایە ئەمە بۆ چەواشەكردنی خەڵك و خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی، چونكە بە وتەی ئەو ئەگەر هەموو حكومەت هی ئەوان بێت، ناتوانن كارێك بكەن جێگەی رەزامەندیی خەڵكی كوردستان بێت".

بەرپرسەكەی پارتی هەڵوێستی حیزبەكەی دەربارەی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دوپاتكردەوە بەوەی:"تاوەكو داواكاریەكانیان جێبەجێ نەكرێت، بەشداری حكومەتی خۆجێی ناكەن و گۆڕانیش بە بەرپرسی دواكەوتنەكە دەزانێت و دەڵێت:"دەزانن هیچیان پێ ناكرێت لەئاست داخوازیی هاووڵاتیاندا، بۆیە هەرجارەو بیانوویەك دەدۆزنەوە".

ژ.ک