په‌رله‌مانتارێك ،ده‌بێت خۆمان بۆ تەقینەوەیەكی جەماوەری ئامادە بكەین.
10/01/2016 نوسەر: bzavpress

په‌رله‌مانتارێك ،ده‌بێت خۆمان بۆ تەقینەوەیەكی جەماوەری ئامادە بكەین.


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان، دەڵێت قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتیانی زۆر نیگەرانكردووە و پشوودرێژی خەڵكیش سنوری هەیە، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات ئەگەری تەقینەوەی جەماوەری ئەگەرێكی كراوەیە.
ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، بەڕادیۆ نەوای ڕاگەیاند: بارودۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپ بوون ئەڕۆن قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان قوڵتر دەبنەوە، حكومەت و دەستەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان هەنگاوی كرداری نانێن.
وتیشی: بۆیە ئەوە هاوڵاتیانی هەرێمی نیگەرانكردووە و دەبێت نیگەرانییەكان و توڕەیی هاوڵاتیان بەهەند وەربگیرێت و خۆمان بۆ هەر ئەگەرێك و تەقینەوەیەكی جەماوەری ئامادە بكەین.
رەخنەی ئەوەشیگرت دەسەڵاتدارانی هەرێمی هەنگاوی كرداری و جدی بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی هاوڵاتیان نانێن و تەنها بەڵێن ئەدەن و كرداریان نیە .