شوان قەڵادزەیی: خالید رەنجدەر دڵی بزوتنەوە منیشی بریندارکرد
31/08/2013 نوسەر: bzavpress

شوان قەڵادزەیی: خالید رەنجدەر دڵی بزوتنەوە منیشی بریندارکرد


لە سمینارێکیدا لە  تۆڕی پاڵتۆك  لە ژووری دیدی نوێ لە ٢٩/٨/٢٠١٣ شوان قەڵادزەیی  باسی  مامۆستا کرێکاردا ئەوەی ڕاگەیاند:کە م. کەێکار پیاوێکی کاریگەرە و بە دەیان لاو گەنجی ئەم ووڵاتەی پێگەیاندوە بە شیعرەکانی، رایشیگەیاند: کە بزوتنەوەی ئیسلامی بی موجامەلە هەمیشە بە باشە باسی مامۆستامان کردوە پشتگیریمان کردەوە ، ئەم قسەیەشم بۆ ئەوە نیە تا بڵێن کاتی هەڵبژاردنەکانەوە بە کاری دێنەوە، بەڵکو پێشتریش  خۆتان شاهیدی ئەوە ئەدەن کە بزوتنەوە و منیش وەك شوان قەڵادەزەیی  هەر بە بەرێزو بە خۆشەیستیەوە باسی مامۆستامان کردوە لە کۆنگرەو ڕاشکاوانە باسمان کردوە، پاشان لای دەسەڵاتدارەکانیش هەوڵی ئاشەتەوایمان داوە بۆ مامۆستا کرێکار ئەو برایانەی تریش کە لەدەروەی هەرێمدا بوون ، ئەوەشمان راگەیاندوە ئەوەی کە باس لە بیرو بۆچونی مامۆستاو ئەو ناوزڕاندی دەکرێت هەمووی قسەی بەتاڵ و دوورن لە راستیەوە .. درۆ بووە بۆ مامۆستا کرێکار هەڵبەستراوە، لە کۆنگرەی بزوتنەوە بەناوی ٦٨٠ ئەندامانەوە داومان کرد لە حوکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پلانە ژەهراویانەی کە بۆ مامۆستا دارێژراوە، ئەو پلانانە هەڵگرن لەسەری و هەوڵی ئازادکردنی بدەن..پاشان ووتی بەداخەوە براکەی خۆی نەهیشتوە ئێمە هاوکاری بین ..
دەقی ووتەکەی بەم شێوەیە بوو..
هەروەها ئەویشی راگەیاند کە خالید رەنجدەر نامەی بڵاوکردوە کە بزوتنەوە بەهیچ شێوەیەك باسی مامۆستا کرێکار نەکات وتەبێژەکەیان باسی  نەکات وای بە ئێمە راگەیاند واتا خالید رەنجدەر: کە  وەك ئەوە وایە لە جێگای ترەوە هەوڵ بۆ مامۆستا کرێکار داربێت بۆ هێنانەوەی بۆ کوردستان..
هەروەها ئەوەی هێنایەوە بیری  ئامادەبووانی سمینارەکە ئەوکاتەی کە ئێمە هەوڵمان داوە بۆ مامۆستا کرێکار بەهیچ شێوەیەك  هەڵبژاردنەکان لە ئارادا نەبوو ، بەڵام بەڕاستی نامەکەی خالید رەنجدە دڵی هەموومانی  بریندار کرد.
هەرەها ئەویش ڕاگەریاند کە چەند ئەندامی تریشان هەن لە دەروەی هەرێم لە ناو زیندانەکاندا لە گەڵ پارتدا باسمان کردوە کە دەبێت لەم ووڵاتەدا بژین بگەرێنەوە زێدی خۆیان ..
دەقی سمینارەکە وەك خۆی