هەولێر.. پۆلیسێك گیانی لە دەستدا
11/01/2016 نوسەر: bzavpress

هەولێر.. پۆلیسێك گیانی لە دەستدا


لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو برا كێشەیان هەبووە و دوای شەڕەتەقە لە نێوانیاندا، پۆلیسێك گیانی لە دەستدا.

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ناحیەی قوشتەپە، دوو برا كێشە و دەمەقاڵەیان لە نێواندا دروست بووە، بۆیە بنكەی پۆلیسی قوشتەپە گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و بووەتە شەڕەتەقە لە نێوان براكاندا، بەو هۆیەشەوە پۆلیسێك بە ناوی (زیاد مەحموود محەممەد) گیانی لە دەستدا.

نەقیب هۆگر ڕوونیشی دەكاتەوە، ئێستا بكوژەكە دەستگیر كراوە و
لەلایەن پۆلیسیشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.