31/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره‌یه‌ك كاندید سزا ده‌درێن
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بریاریدا سزای چه‌ند كاندیدێك بدات.
به‌هۆی سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵاوه، چه‌ند كاندیدێكی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان سزا ده‌درێن و تا ئێستاش جۆری سزاكه دیاری نه‌كراوه.
له‌مباره‌وه هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆن رایگه‌یاند كه چه‌ندین كاندید سه‌رپێچیان كردووه‌و كۆمسیۆن بریاریداوه سزایان بدات.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه چه‌ندین كاندید به‌شێوه‌ی نایاسایی ریكلامیان كردووه وه‌ك هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر له‌و شوێنانه‌ی كه رێگه‌پێنه‌دراون یان به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكومی.
د.ع