11/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی پڕۆژه‌كانی چاره‌سه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی شیر و وه‌به‌رهێنانی ماسی كۆده‌بێته‌وه
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، له هۆلی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، به سه‌رپه‌رشتیی یه‌عقوب گۆرگیس یاقۆ سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و راویژكارانی لیژنه‌كه، پێشوازییان كرد له به‌یار جه‌وهه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی شیر و كاك عه‌بدلكه‌ریم خاوه‌ن پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ماسی.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان كورته‌یه‌كیان سه‌باه‌رت به كار‌و پڕۆژه‌كه‌یان پێشكه‌ش به لیژنه‌كه كرد و سه‌ره‌تا به‌یار جه‌وهه‌ر باسی هاتنه ناوه‌وه‌ی شیری ده‌ره‌وه‌ی ولاَتی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و به نمونه له ولاَتی ئیران له ساڵی 2013 دا 533 هه‌زارته‌ن شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی له مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماغ و حاجی ئۆمه‌ران هاتۆته كوردستانه‌وه و به‌و پێیه سالاَنه 750 ملیۆن دۆلار بۆ به‌رهه‌مه‌كانی شیر چۆته ده‌ره‌وه و گیرفانی ولاَتان .
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ماسی، وه‌به‌رهێن كاك عه‌بدولكه‌ریم كه خاوه‌نی پرۆژه‌ی ماسی-یه كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نه‌رویجی به نیازن ئه‌م پڕۆژه‌یه له كوردستان ئه‌نجام بده‌ن وتی: "شێوازی به‌خێوكردنی ماسی لای ئێمه جیاوازه له‌كه‌ڵ ولاَتانی رۆژههلاَتی ناوه‌راست له جۆر و چۆنیه‌تیی پێگه‌یشتنی ماسی". هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر دوو خاوه‌ن پڕۆژه، داوای هاوكاری و یارمه‌تیان له لیژنه‌ی كشتوكاڵ كرد بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندن پڕۆژه‌كانیان.
شایه‌نی باسه به‌نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نووسراو كراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و كشتوكاڵ تا به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان هاوكاریی ئه‌و دوو وه‌به‌رهێنه‌ره بكه‌ن، بهلاَم به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه وهلاَمی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نه‌دراوه‌ته‌وه.
لای خۆشیانه‌وه لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له‌و دوو وهبههێنهره بۆ خواستیان له خزمه‌تكردن به هه‌رێمی كوردستان له رێگای ئه‌و پڕۆژانه‌وه، به‌ڵێنیان پێدان كه هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ هاوكاریكردنیان.