31/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
NRT : رۆژنامه‌ی خه‌بات پارتی له‌كه‌دار ده‌كات
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌باتی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ناڵی NRT تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌كه‌دار ده‌كات.
له‌میانی وتارێكیدا كه له‌پێگه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی بلاویكردووه‌ته‌وه، سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات ره‌خنه له كه‌ناڵی NRT ده‌گرێت به‌وه‌ی كه به‌رنامه‌یه‌كی له‌سه‌ر 31ی ئاب ئاماده‌كردووه.
ناوبراو له وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی (ئه‌و كه‌ناڵه هه‌ر له ئیستاوه به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده كردووه به ناوی 31ی ئاب كه مه‌به‌ست له‌م بابه‌ته لای كه‌س شاراوه نییه و ده‌یانه‌ویت له ڕێگه‌ی وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته به‌حسابی خۆیان پارتی له‌كه‌دار بكه‌ن و سواڵی ده‌نگی بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو پێبكه‌ن).
د.ع