14/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ركی پاك كردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌درێته كۆمپانیایه‌كی دیكه
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستی كۆمپانیای گڵاس شتوتگارت كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌ركی پاك كردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ سپێردرابوو، كۆتایی پێهات و كۆمپانیایه‌كی دیكه گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه پاك ده‌كاته‌وه".
كوێستان ئه‌كره‌م جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند:" ماوه‌ى سێ ساڵه كارى پاكردنه‌وه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دراوه‌ته كۆمپانیایى (گڵاس شتوگارت)كه كۆمپانیایى پاكردنه‌وه‌یه،ماوه‌ى ئه‌م سێ ساڵه كارى پاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى شارى هه‌ڵه‌بجه و شارۆكهو شاره‌دێكانى ده‌وروبه‌رى كردوه".
وتیشى:" ئێمه رازین له كارى پاكردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه و كارى زۆر باشیان كردوه كه‌جێگاى ده‌ست خۆشین،ههرئهمرۆش گرێبه‌سته‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت و ههرئهمرۆش ئه‌و ئه‌ركه ده‌سپێردرێت به كۆمپانیایێكى تر،ئه‌و كۆمپنیایه كارى پاكردنه‌وه‌ى پارێزگاكه ده‌كات بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ".
رونیشكرده‌وه:" بۆئه‌وه‌ى كرێكاره‌كانى پاكردنه‌وه‌ى بێكار نه‌بن هه‌رئه‌مرۆ ئه‌و كرێكارانه له كۆمپانیاى گڵاسه‌وه ده‌خرێنه سه‌ر كۆمپانیا نوێكه به‌هه‌مان گرێبه‌ست و پارهكارى خۆیان ده‌كه‌ن كه بۆ هه‌رمانگێك 400هه‌زار وه‌رده‌گرن".
هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته 83كیلۆمه‌تر باشورى رۆژهه‌لاتى شارى سلێمانى و پێك دێت له ناوه‌ندى شارى ههلهبجهوشارهدێكانى خورمال و بیاره و سیروان و ته‌ویڵه زیاتر له 150گوندى سنوره‌كه.
ژ.ك