14/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
بەساڵ وەڵامی نەدرایەوە تا دەستی لەکارکێشایەوە (بەڕێوبەری فەرمانگەیەک دەست لەکار دەکێشێتەوە)
بەڕێوبەری فەرمانگەیەک دەستی لەكاركێشایەوە، بەوتەی خۆیشی:"سەرووی خۆی بە ساڵ وەڵامی داواكارییەكانی فەرمانگەكەی نەداوەتەوە".
هادی تۆفیق بەڕێوبەری پێشووی فەرمانگەی ئاوی سیروان،بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:" لەساڵی 2005ـەوە بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی سیروانم، بەڵام بەهۆی زۆریی كێشەكان و بەدەمەوە نەهاتنمان بۆ داواكاریەكانمان لەلایەن سەروی خۆمانەوە، دەستم لەكاركێشایەوە".
وتیشی:"دەست لەكاركێشانەوەكەی خۆمم پێشكەش بە بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە كرد و پەسەندكرا".
ژ.ک