بۆ رۆژی چواره‌م كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه بایكۆتی ده‌وامیان كرد، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له دادگای به‌رایی هه‌ڵه‌بجه و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندورستی شاره‌زوور به‌هۆی پێ نه‌دانی مووچه‌كانیانه‌وه بایكۆتی ده‌وامیان كرد.
كوێستان ئه‌كره‌م جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به بزاڤ پرێسی راگه‌یاند: "ماوه‌ی چوار رۆژه كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی دواكه‌تن و پێنه‌دانی مووچه‌كانیانه‌وه بیاكۆتی ده‌وامیان كردووه" .
وتیشی: "فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له رۆژی یه‌ك شه‌ممه 10ی كانونی دووه‌می 2016 وه، تاكو دوێنێ چوارشه‌ممه13ی كانونی دووه‌می 2016، مانیان گرتووه و رایانگه‌یاندووه تاكو مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرن ده‌وام ناكه‌ن و كاروباری هاوڵاتیان به‌ڕێ ناكه‌ن" .
ئاشكراشیكرد: "ئێمه وه‌ك شاره‌وانی پاڵپشتی داواكارییه‌كانیان و ناتوانین به زۆر بڵێن وه‌رنه‌وه ده‌وام بكه‌ن، چونكه بۆ 5 مانگ ده‌چێت مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه داوایی مافی خۆیان ئه‌كه‌ن، پێشمان وایه ده‌سه‌ڵات زۆر كه‌مته‌رخه‌مه له‌ئاست پێدانی مافی هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ران ومووچه خۆران".
هاوکات دوێنێ چوارشەممە به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیانه‌وه هه‌ریه‌كه له كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و دادگايی به‌رایی هه‌ڵه‌بجه و فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندورستی شاره‌زوور بایكۆتی ده‌وامیان كرد.

وێنەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، کە فەرمانبەرەکانی بەهۆی وەرنەگرتی مووچەوە مانیان گرتووە و کارەکانیان ڕاگرتووە.