14/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
هەولێر.. مێرمنداڵێك گیانی لە دەستدا
ئێوارەی ئەمڕۆ، مێرمنداڵێك كە قوتابییە و دانیشتووی گوندی ڕكاوەیە لە هەولێر،
ئۆتۆمبێلێكی جۆری "پیكاپ دێر" خۆی پێدا كێشا و لە ئاكامدا گیانی لە دەستدا.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند،
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/1/2016)، كاتژمێر 3 و 45 خولەكی ئێوارە، مێرمنداڵێك بە
ناوی (فریاد مەحموود نەبی)، تەمەن (12) ساڵ، كە قوتابییە و دانیشتووی گوندی
ڕكاوەیە لە هەولێر، لە نزیك گوندی ئافریان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری "پیكاپ دێر" خۆی
پێدا دەكێشێت و لە ئاكامدا گیان لە دەست دەدات.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر وتیشی، شوفێرەكە خۆی ڕادەستی پۆلیس
كردووە و ئێستاش دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.