15/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
لەناو مزگەوتێکی هەڵەبجەدا شەڕ ڕوودەدات و تەقە لە پۆلیس دەکرێت
ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی هەینی دا لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەڵەبجە، هاوڵاتییەک تەقە دەکات و ڕووبەڕوی پۆلیس دەبێتەوە.
پەیامنێری بزاڤ پرێس، لەهەڵەبجە ڕایگەیاند:"لە مزگەوتی گەورە لەگەڕەکی شێخ ئیسماعیل لە پارێزگای هەڵەبجە هاوڵاتییەک تەقە دەکات و دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیسیش بۆ شوێنی ڕووداوەکە هاوڵاتییەکە بەهەمان شێوە ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس دەبێتەوە".
وتیشی:"هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لە ئێستادا تەقەکەرەکە هەڵهاتووە و پۆلیس بەشوێنی دا دەگەڕێت".
ژ.ک