16/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
شارەزوور : دزێك ده‌ستگیرا كرا
ئەمڕۆ هه‌ینی له‌قه‌زای شاره‌زوور و لە بازاڕی سیروانیەکان دزێك ده‌ستگیركرا كه سه‌رقاڵی بڕینی چه‌ند دووكانێكی هاوڵاتیان بووه.
پۆلیسی ناحیەی وارماوا هەستان بە دەستگیركردنی تۆمەتباره‌كه‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا خه‌ریكی بڕینی چەند دووكانێكی هاوڵاتیان بووه دزیكردنه‌كه‌شی لەكاتی نوێژی هەینیدا بووه کاتژمێر ( 12:10) خولەک وه ژمارەیەكی زۆر كلیلی پێبووەو لەگەڵ چەند کەرەستەیەكی تری دزی كردن.
تۆمه‌تباره‌كه كه پێشینه‌ی هه‌یه پێشتر قاسه‌ی ژماره‌یه‌ك مزگه‌وتی له ناحیه‌ی وارماوا بریبوو به‌ماده‌ی 446 به بڕیاری دادوه‌ر به‌ند كراوه.