ڕابەری بزوتنەوە دوای ١٠ ساڵ  دەگرێتەوە  شاری هەڵەبجە
31/08/2013 نوسەر: bzavpress

ڕابەری بزوتنەوە دوای ١٠ ساڵ دەگرێتەوە شاری هەڵەبجە



عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٠٣ وە سوێندی خوارد بوو بە شکۆوە نەبێت نەگرێتەوە شاری هەڵەبجە، چونکە بۆماوەی چەند ساڵێك  ئیدارەی ئەو ناوچەیە بزوتنەوەی ئیسلامی دەیبرد بەڕێوە، سەرچاوەیەکی نزیك لە ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بە بزاڤی ڕاگەیاند: کە جەنابیان  لەسەر داوای چەند پێشمەرگەیەکی دێرین و خەڵکی ناوچەکە داوای لێکراوە کە سەردانی هەڵەبجە بکاتەوە.. لە نزیکەوە  بزاڤ لە گەڵ  مەڵبەندو ناوچەکانی ئەو دەڤەرە ئاخافتنی کرد هەموو ئەوەیان دووپاتکردوە کە بەڵێ هەموومان بە شکۆوە پێشوازی لە رابەرەکەمان دەکەین.
بزاڤ: لە کەسایەتیە ناودارەکانی بزوتنەوە و ئەو ناوچەیەی پرسیار کرد: هۆکاری ئەو نەگەڕانەوەی ڕابەری بزوتنەوە چیبووە؟
وەڵامەکە بەم شێوەیە دەست بزاڤ کەوت:-  لەدوای  شەرەکانی بزوتنەوە یەکێتی هەمیشە یەکێتی  لە نێوانی شەرو ئاشتیدا خۆی مەڵاس داوە وویستویەتی بزوتنەوە پەرواێز بخات و هیچ تەعامولێکی لەگەڵ نەکات، تا ئێستا یەکێتی هەمان سیاسەتی نەشەرو نە ئاشتی هەیە لەگەڵ بزوتنەوە، بۆیە ڕابەری بزوتنەوە ویستویەتی ئەوە بۆ یەکێتو خەڵکی ناوچەکەش بسەلمێنێت کە  بزوتنەوە حیزبێکی رەسەنی ئیسلامیە..
هەروەها ئەوەیان بە بزاڤ راگەیاند: کە ڕابەری بزوتنەوە پێش خۆ کاندید کردنی بۆ ئەو پۆستە ، هەموو وابیریان دەکردوە کە گوایە ناکۆکیەکان  زیاتر دەکات، بەڵام پێچەوانەی بۆچونەکان.. شێخ عیرفان عەلی  عەبدولعەزیز هەمیشە لە هەوڵی ئاشتیدا بووە حەزی بە وەکردوە کە هەموولایەنەکان تەبا بن و بەتایبەتی ئیسلامیەکان لەناوخۆیاندا کۆك بن، هەرگیز نەبیستراوە لە هیچ جێگایەکەوە ئەم رابەری بزوتنەوەیە  لێی نەبینراوە کە تەشنوج یاخود ناکۆکی دروست بکات، هەورەها ئەوەشیان ڕاگەیاند بە بزاڤ: کە لەمپەر دەخاتە بەردەم کەسە نزیکەکانی خۆی  کە دەیانەوێت ناو بزوتنەوە بکەنەوە بە گۆڕەپانی ساغ کردنەوەی ناکۆکیە کۆنەکان.
ڕابەری بزوتنەوە کەسێکی هێمن و لەسەر خۆیەو خاوەنی رۆشنبیریەکی فراوانە زیاتر شارەزایە لەسەر چۆنیەتی بیرکردنەوەی رۆژئاوا بۆ جیهانی ئیسلامی .
لەسەرکردەی ئیسلامیە دیارەکان یەکەم کەسە  کە لە ڕاگەیاندنەکانەوە کەمترین دەرکەوتنی هەیە، شارەزایە لە بواری ئیدارە ڕێکخستن و  ئیلاقاتی گشتی و یاساو سیاسەتی نێو دەوڵەتی.