خۆپیشاندان لەم شارە دەستی پێکرد
17/01/2016 نوسەر: bzavpress

خۆپیشاندان لەم شارە دەستی پێکرد


پەیامنێری بزاڤ پرێس رایگەیاند:"بەشێك لە دانیشتوانی دەربەندیخان لە دەروازەی قەزاكەدا دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و بەو هۆیەوە رێگەی سەرەكیی سلێمانی - كەلار داخراوە".

خۆپیشاندەران ناڕەزایی بەرامبەر دواكەوتنی موچە و كەمبونەوەی خزمەتگوزارییەكان دەردەبڕن و داوادەكەن حكومەتی هەرێم چارەسەرێك بۆ قەیرانی دارایی بدۆزێتەوە.

ناسیح حەسەن قایمقامی دەربەندیخان بە بزاڤ پرێسی راگەیاند:"خۆپیشاندەران رێگەی سەرەكیی سلێمانی - كەلاریان داخستووە "بەڵام هیچ توندوتیژییەك رووینەداوە".