زانکۆی هەڵەبجە دەوامی ڕاگرت
17/01/2016 نوسەر: bzavpress

زانکۆی هەڵەبجە دەوامی ڕاگرت


ئەمڕۆ فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە مانگرتنیان ڕاگەیاند و مامۆستایانیش لە سبەینێوە بڕیاریاندا کە هۆڵەکانی خوێندن جێبهێڵن و تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندکاران ئەنجام نەدەن.

پەیامنێری بزاڤ پرێس لە هەڵەبجە ڕایگەیاند:" زۆرینەی مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بڕیاریاندا کە لە سبەینێوە دەوام لە زانکۆی هەڵەبجە ڕابگرن و نەچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە".

پێشتریش فه‌ره‌یدون عارف، وته‌بێژی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاندبوو:"کە هیچ بڕیارێک بۆ ئەم هەفتەیە نییە دەوام ڕابگیرێت و وتیشی "تاقیکردنەوەکان دەستیپێکردووە و بۆ دوو هەفتە بەردەوام دەبێت ڕەنگە تەنها فەرمانبەران مانبگرن و ئەوەش تەنها دەنگۆیەکە بۆیە دەوام ڕاناگیرێت".

وتەبێژی زانکۆی سلێمانی ڕوونیشیکردەوە:" کە ئەگەر هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی پەروەردە مانبگرن ئەوا کاریگەری دەبێت بۆ سەر مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەران و جەختیشی کردەوە کە ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی دەوام دەکەن لە زانکۆی سلێمانی دوورن لە ڕاستییەوە".

زانكۆی‌ هەڵەبجە لە ١٦-٣-٢٠١٠ لەلایەن دكتۆر بەرهەم ئەحمەد صالح سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەكەی‌ دانرا و خەسرەو عەبدووڵا عەلی‌ دەبێتە یەكەم بەڕێوبەری‌ زانكۆكە لە ١٦-٢-٢٠١١.

ژ.ک