یۆنامی دێتە هەڵەبجە
18/01/2016 نوسەر: bzavpress

یۆنامی دێتە هەڵەبجە


وەفدێكی مافی مرۆڤی عێراقی یۆنامی سبەی دوو شەممە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە رەوشی ئاوارەكان و مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە.

عەبدوڵا نەورۆڵی پارێزگاری هەڵەبجە بە بزاڤ پرێسی راگەیاند" سبەی وەفدێكی مافەكانی مرۆڤی عێراقی و یۆنامی لە عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكەن بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە رەوشی پەنابەران و رەوشی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە".

وتیشی، "چەند دۆسییەیەكمان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵیان باسی بكەین، یەكێك لەوانە داوادەكەین چاوممان بە رێكخراوە نێودەوڵتییەكان بكەوێت".