18/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
نیو مووچەکە کەی دابەش دەکرێت؟
پاش ئەوەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند کە نیوەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت، لە ئێستادا ئەو مووچەیە گەیشتووەتە خەزێنە و بڕیارە ئەمڕۆ دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند ئەمڕۆ نیو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و لە ئێستادا دابەشکردنی چەکی بانک دەستیپێکردووە.
دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٥ی فەرمانبەران بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، پابەند دەبن بە خەرجكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٥ی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هەروەها وتیشی "لەبەر قەیرانی دارایی، ئەم هەفتەیە نیوەی مووچەی مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت و وەزارەت هەوڵ دەدات لە ماوەیەكی نزیكدا نیوەكەی دیكەش خەرج بكات."
ژ.ک