18/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
مانگرتنی فەرمانبەران لە پارێزگایە درێژەی هەیە
لەپارێزگای ھەڵەبجە مانگرتن و ناڕەزایی لەبەرامبەر پێنەدانی موچە دەستی پێکردو ژمارەیەک لەفەرمانگەکان بایکۆتی دەوامیان کردووە، داوای پێدانی موچەکانیان لەحکومەت دەکەن.
پەیامنێری بزاڤ پرێس لە هەڵەبجە، ڕایگەیاند:"ماوەی دوو ڕۆژە فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە لەبەرامبەر دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان دەستیان بەمانگرتن و بایکۆتکردنی دەوام کردووە، ئەمڕۆش ژمارەیەک لەفەرمانبەرا نەچونەتەوە دەوام و بەردەوامن لەمانگرتن و ناڕەزای دەربڕین".
وتیشی:"فەرمانبەرانی ھەریەک لەفارمانگەکانی سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی و ڕۆشنبیری ھونەر، فاکەڵتی زانستی و زانستە مرۆڤایەتییەکان، سەرۆکایەتی زانکۆ، دادگای بەرایی، فەرمانگەی دادنوسی ھەڵەبجە، ماوەی دوو ڕۆژە مانگرتنیان راگەیاندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەو فەرمانبەرانە ئامادە نین بچنەوە سەر دەوامەکانیان تا ئەوکاتەی موچەکانیان پێدەدرێت".
نزیکەی پێنج مانگە موچەی فەرمانبەران دواکەوتوەو بەھۆی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیشیان فەرمانبەرانی زۆربەی بەڕێوەبەرایەتیە جیاوازەکان لەشارو شارۆچکەکانی ھەرێم دەستیان بەمانگرتنی کردووە و ئامادەنین بچنەوە دەوام تا ئەو کاتەی حکومەت وەڵامیان دەداتەوە.
ژ.ک