31/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی و ئیتلاعات پێكه‌وه ویستویانه ئه‌و گۆڤارى لڤین دابخه‌ن
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ویكیلیكس، كه له ژماره‌ی ئه‌مرۆی گۆڤاری لڤیندا بڵاوكراوه‌ته‌وه "پارتی و ئیتلاعات پێكه‌وه، ویستویانه ئه‌و گۆڤاره دابخه‌ن".
لڤین ئه‌وه‌شی بڵاوگردۆتهوه كه، سایتی به‌ناوبانگی ویكیلیكس له به‌ڵگه نامه‌یه‌كی نهێنیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه، ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هاوكاری یه‌كتری ویستویانه بوێرترین ده‌زگای راگه‌یاندنی كوردی،كه به‌پێی به‌ڵگه نامه‌كه گۆڤاری لڤینه دابخرێت یاخود ناچار بكرێت هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵێت.
له‌وباره‌یه‌وه " ئه‌حمه‌د میره" سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا وتی:
له‌و به‌ڵگه نامه‌یه‌دا دوو خاڵی سه‌رنج راكێش هه‌یه له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نیگه‌رانه له كاركردنه‌كانی گۆڤاری لڤین ، خاڵی دووه‌م په‌یوه‌سته بهبڵاوكردنهوی بابه‌ته‌كانی گۆڤاری لڤین له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی ئیتلاعات له هه‌رێمی كوردستاندا ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران، داوای له پارتی دیموكراتی كوردستان كردوه ئه‌و گۆڤاره دابخات.
وتیشی، به‌پێی به‌ڵگه نامه‌كه هه‌وڵی زوَر دراوه بوَ داخستنی گۆڤاره‌كه‌و ناچاركردنی ستافه‌كه‌ی كه كوردستان به‌جێ بهێڵن و باسیش له چۆنیه‌تی تیرۆركردنی سۆرانی مامه حه‌مه ده‌كات.
میره ئه‌وه‌شی وت، داوای پارتی له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به تایبه‌تی له جێگری سكرتێری یه‌كێتی بۆ داخستنی گۆڤاری لڤین له شاری سلێمانی له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا بوونی هه‌یه.