سەیدسادق..بێجگە لە پارتی بارەگای ئەم دوو حزبەش بەردباران کران
20/01/2016 نوسەر: bzavpress

سەیدسادق..بێجگە لە پارتی بارەگای ئەم دوو حزبەش بەردباران کران


ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە سەیدسادق بارەگاکانی هەریەکە لە پارتی، کۆمەڵ و یەکگرتوویان بەردباران کرد لە سەیدسادق.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، خۆپیشاندان لە سەیدسادق ئەنجام درا و دوای ئەوەی خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر ناوچەی پارتی، ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و پاسەوانانی ناوچەی پارتیدا دەستیپێکرد.

پەیامنێری بزاڤ پرێس ڕایگەیاند:"خۆپیشاندەران بەردبارانی هەریەکە لە بارەگاکانی پارتی، یەکگرتوو و کۆمەڵیان کرد".

هەروەها وتیشی:"سەرەتا خۆپیشاندەران ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر لەڕێگەی سوتاندنی تایەوە ڕێگای سەرەکی سەیدسادق پێنجوێنیان داخست و دواتر خۆپیشاندانەکەیان گواستووەتەوە بۆ بەردەم بینای قایمقامییەت و لە ئێستاش بەردبارانی بارەگای حزبەکان دەکەن".

‌ژ.ک