کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بێ ئەنجام بوو
20/01/2016 نوسەر: bzavpress

کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بێ ئەنجام بوو


دوای ئەوەی نزیكەی 4 كاتژمێر كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام بوو ، بەڵام كۆبونەوەكە هیچ دەرئەنجام و بڕیارێكی ئەوتۆی لێ نەكەوتۆتەوەو بڕیارە هەفتەی داهاتووش بەردەوام بێت .

سەرچاوەیەك لە نێو كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕایگەیاند:"كۆبونەوەكەی ئەمرۆ هیچ بڕیارێكی لێوە دەرنەچووەو تەنها گفتوگۆكرا لەسەر چۆنیەتی كەمكردنەوەی خەرجیەكان و هەروەها زیادكردنی داهات".

سەرچاوەكە وتیشی:" بڕیاردرا كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەمان مەبەست لە رۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت" .


ژ.ک