23/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
شارەزوور ڕوداوێکی هاتوچۆ ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لەسەر ڕێگای (هەڵەبجەی تازە_سەیدسادق) و لەنزیک گوندی تەپی کەرەم ڕوداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئەم دوو ئۆتۆمبێلە ڕوویداو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە و ژمارەیەک لەبریندارەکان گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لەهەڵەبجەی تازە.
لەم ڕووداوە منداڵێک بەناوی (محەمەد عبدالعزیز) گیانی لەدەستداوخەڵکی شاری کفری یە نۆ هاوڵاتی دیکە بریندار بوون .