هەڵەبجە..هاوڵاتییەک دەکوژرێت
23/01/2016 نوسەر: bzavpress

هەڵەبجە..هاوڵاتییەک دەکوژرێت


پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ شەممە هاوڵاتییەک لە سەیرانگای چاوگ دەکوژرێت و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە".
‌
نەقیب بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:"ئەمڕۆ شەممە لە سەیرانگای چاوگ هاوڵاتییەک دەکوژرێت و ئاسەواری فیشەکیش بە جەستەی کوژراوەکەوە هەیە".
‌
ئاشکرایشی کرد:"لە ئێستادا ناتوانین زانیاری بدەین، بەڵام لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە".
‌
‌
ژ.ک