23/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
شاره‌زوور: ئابوریناسێك داوا ده‌كات خه‌رجیه‌كان كه‌م بكرێته‌وه
له‌به‌رچاوگرتنی قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئابوریناسێك داوا ده‌كات له شاره‌زوور خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت كه‌م بكرێته‌وه.
تا له‌م سنوره‌وه بناغه‌ی ده‌ست پێوه‌گرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت بكه‌وێـته بواری جئ بهجیێهكردنهوه.
ئابوریناس ئازاد حاجی ئه‌حمه‌د به بزاڤی راگه‌یاند:" پێویسته كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه له خانوی كرێدان وه‌ك (بانكی شاره‌زوور و تاپۆی شاره‌زوور و جنسیه) له خانووی كرێدا تێكه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی تردا بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی خه‌رجی كه‌م ببێته‌وه له كاتێكدا له سنوره‌كه‌دا چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك چۆڵن یان چه‌ند ژوررێكی ده‌وامی تێدا ده‌كرێت .
وتیشی :" ته‌نیا كرێی ئه‌و سئ فه‌رمانگه‌یه له سنوره‌كه ساڵانه (43) ملیون دیناره.