دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له نزیك سه‌یرانگای چاوگ ده‌كوژرێت و ئاسه‌واری فیشه‌كیش به جه‌سته‌یه‌وه دیار بوو، پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند:"بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه".
نه‌قیب به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه، به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند:"هۆكاری درووستبوونی ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووه و دوای دروستبوونی ده‌مه‌قاڵه له نێوان خۆیاندا هاوڵاتییه‌كه به فیشه‌ك هاوڕێ كه‌ی خۆی ده‌كوژێت".
وتیشی:"تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و له‌به‌رده‌م داواكاری گشتی دا دانی به تاوانه‌كه‌ی دا ناوه".
نه‌قیب به‌رزان ئاشكرایشی كرد:"ئه‌و تۆمه‌تباره دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و له گه‌ڕه‌كی سه‌را ده‌ژیت".
دوێنێ شه‌ممه
له نزیك سه‌یرانگای چاوگ هاوڵاتییه‌ك هاوڕێكه‌ی خۆی ده‌كوژێت و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ڵێت:"له كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل دا بووه به كێشه‌مان".
ژ.ك