24/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
له شاره‌زوور ئازاری مردوه‌كان ده‌درێت
له شاره‌زوورو قه‌برسانی ناحیه‌ی وارماوا كه‌سانی نا به‌رپرس و مه‌ڕو ماڵاتی هاوڵاتیان ئازاری مردوه‌كان ده‌دات.
ئاریان صاڵح به بزاڤ پرێسی راگه‌یاند:" رۆژانه سه‌ردانی ئه‌م قه‌برستانه ئه‌كه‌م بۆ لای ئازیزه لهدهستچوهكانم به‌ڵام بینینی ئاگركردنه‌وه‌و له‌وه‌راندنی مه‌ڕوماڵات بووه به ناسنامه‌ی مردوه‌كانمان وه ئه‌م دیمه‌نانه چه‌ند باره ئه‌بێته‌وه به‌راستی ئه‌وه‌ی ئه‌بینرێت مایه‌ی شه‌رمه چ جای ئه‌وه‌ی زیندووهكان نه‌فیكراون ئیستاش وا ئه‌بینرێت واز له مردوهكانیش ناهێنرێت .
وتیشی:" له شاره‌زوور ته‌نیا ئه‌م قهبرسانهی تیایه كه خه‌ڵكی مردوه‌كانی تیادا بنێژن به‌ڵان ئه‌یبینین نه به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌و ئاگایان له مردوه‌كانه نه هاوڵاتیانیش گرنگی به مردوه‌كان ده‌ده‌ن وه بێڕێزی به مردوهكانیش ئه‌كرێت .
رونیشیكرده‌وه:" داواكارم له به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌و هاوڵاتیان لایه‌نی په‌یوه‌نیدار به‌م پرسه‌وه ئاوڕێك له‌م مردوه‌كانیان بده‌نه‌وه چونكه مرۆڤ به‌مردویش شایسته‌ی رێزه نه‌ك بێڕێزی.