26/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
له كۆی 23500 كۆمپانیا كه له هه‌رێم هه‌ن ته‌نیا 14000 كۆمپانیا باج ده‌ده‌ن
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا و به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و چاودێریكردنی چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی داهاته‌كان، به تایبه‌ت داهاتی باجی كۆمپانیاكان و پابه‌ندبوونى بازرگانان به دانی باجى ساڵانه و چاوخشاندنه‌وه به سیسته‌م و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ بازرگانان، ڕۆژی 2016/1/24، شاندێكی لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، كه پێكهاتبوو له ماجد عوسمان سه‌رۆكى لیژنه و محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئێلخانی ئه‌ندامی لیژنه‌كه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی باجه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن زانیار محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجه‌كان پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجه‌كان ئاماژه‌ی به رێككاره‌كانی وه‌رگرتنى باج كرد، به تایبه‌تی له كۆمپانیاكان و چۆنیه‌تیی هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كاروباری كۆمپانیاكان و و رایگه‌یاند: "پێویسته هه‌ماهه‌نگیی زیاتر هه‌بێت له نێوان ئه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك پێویست و به دادپه‌روه‌رانه باجه‌كان له بازرگانان وه‌ربگرن".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "له ئێستادا 23500 كۆمپانیا له كوردستان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 14000 كۆمپانیا دۆسییه‌یان هه‌یه، ئه‌وانی تر باج به حكومه‌ت ناده‌ن و داهاتی ساڵی 2014 بریتی بووه له 212 ملیار دینار، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ناساندنی ئه‌و كۆمپانیایانه".
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شانده‌كه‌ی لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، داوایان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجه‌كان كرد، كه تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی یاساكانی په‌یوه‌ست به بهڕێوهیبهرایهتییهكانیان پێشكه‌ش به لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن، بۆ رێكخستن و هه‌مواركردنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی زیاتر به كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی بكات، هه‌روه‌ك دا‌واشیان كرد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی بتوانن دادپه‌روه‌ری بكه‌ن له نێوان كۆمپانیاكان و سه‌رجه‌م بازرگانان پابه‌ندبن به دانی باج، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باج به‌دواداچوون بۆ كۆمپانیاكان بكه‌ن، به تایبه‌تی كه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه كاره‌كانیان راگرتووه.