26/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
نامەی کچەکوردێکی پەنابەر لەووڵاتی تورکیا.
تکایە بێن بەهانای ئەم ڕۆژ ڕەشــەوە
نامەی کچەکوردێکی پەنابەر لەووڵاتی تورکیا.
سڵاو ڕێز بۆ ئێوە خوشک وبرایانی ئازیزم
ئەمە زیاتر لە هەشت مانگە وەک پەنابەر ناچاربووم خۆم تەسلیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەم لە ئەنقەرە
بەڵام وەک دەزانن لەتورکیا نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ هاوکارییەکی پەنابەرناکات وخۆی بەرامبەر هیچ پەنابەرێک بە بەرپرس نازانێ
بۆیە پەنابەران هەوڵدەدەن لەڕێگای زۆرمەتریسدار خۆیان بگەیننە ئەوروپا. بەڵام بەداخەوە تەنانەت من نەمتوانیوە لەم ڕێگایەش خۆم بگەینمە ئەوروپا
مانگێک لەمەوپێش زۆربەداخەوە دەستیان گرت بەسەر پارەو تەنانەت جل وبەرگە گەرمەکانیشم.
پاش ئەوە بەڕاستی کەوتمە بارودۆخێکی زۆرناخۆش بەڕادەیەک گەر حەیوانیش بمبینێ بەزەیی بەحاڵم دێت.
بەداخەوە پاش ئەم بارودۆخە زیاترلە 10نامەم نارد بۆپەیجی تایبەتی هەندێک بەرپرسی گەورەی کوردستان بەڵکو بێن بەهانامەوە.
بەداخەوە نەک نەهاتن بەهانام بەڵکو هەندێک لە بەرپرسان نامەی حەیابەریان ناردوەو دەڵێن
(خاتوون بڕۆ کاری لەشفرۆشی بکە) لەبارودۆخێکی ئاوا گاڵتەیان بە حاڵی من دەکرد.
من پرسیارێکم لەوبەڕێزانە هەیە کە ئاوا بێشەرمانە ڕەفتاردەکەن.
کاتی خۆی کەخەڵکی باشووری کوردستان لێیان قەوماو هانایان بۆلای ئێمە هێنا.
ئێمە ئاوامان پێگوتن؟؟؟!
یانی ئێوە ئاوا وەڵامی چاکە دەدەنەوە؟؟؟!
یان دورلەڕوتان ئەوانە لەحەیوان کەمترن کەناتوانن بێنە هانای کچە کوردێک؟؟؟
یان ئەمانەکە ئیدعای دەوڵەتی کوردی دەکەن دورلەڕووتان گەرلەحەیوان کەمترنەبن گاڵتەبەحالەتێکی ئاواناکەن.
ئێستا من لەحالەتێکی زۆرخراپدا دەژیم نەک تەنیا جێگای مانەوەم نیە بەڵکو ناتوانم پارەی نانێکیش بۆخۆم پەیدابکەم.
وەدائیرەی ئەمنی تورکیا ڕەگەزنامەی تورکیان لێ سەندمەوە.
لەبەرئەوە ناتوانم بچمە نەخۆشخانەش وە تەندروستیم کەوتۆتە مەترسی.
دوێنێ ئێوارە دکتۆر داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە ئەم کچە دەبێ بەزوترین کات لە نەخۆشخانە داخل بکرێت.
بەڵام بەداخەوە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەر پارەی تێچوونی نەخۆشخانە قبوڵی نەکرد داخل بکرێم.
وەئێستا لەهەموو ڕووێکەوە بارودۆخم نالەباروو مەترسیدارە.
بۆیە لەئێوەی خوشک برایانی بەڕێزم داوا دەکەم تەنیا وەک لایەنی مرۆڤایەتی بێن بەهانام.
من بە بەڵگە کەسانێکتان پێدەناسێنم کە لەوپەڕی بێشەرمی گاڵتەیان بەبارودۆخی من کردووە.
وەمنیان بۆخزمەتی ماڵە تورک ناردووەو دواتر خۆیان لێم وونکردو هیچ و وەڵامیان نەدامەوە.
بۆیە تەنیا ئەوەندە دەڵێم ئەگەر زەڕەیەک شەڕەفی کوردایەتی لەناختان ماوە بگەنە هانام..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
من خۆم قسەم لەگەڵ کردووە وئیستاباری تەندروستی زۆرناجێگیرەوپێویستی بە نزیک بە دە هەزاردۆلارە بۆچارەسەر...
هەرکەس بەڕێزێک هەر مرۆڤ دۆستێک ویستی هاوکارو دەستباری ئەم خەمەی بێ
ئێمە خزمەتی ئەکەین...
فەرمان شەهیدحسین دەروێش ...