شوان قەڵادزەيى ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لەسەر ليستى بزوتننەوەى ئيسلامى رادەگەێنێت بەشداربوانى كۆبوونەوەكەى بارزانى بەرپرسن لە كەمكردنەوەى موچەى فەرمانبەران ئەمەش بە پێى خالەى كە لايەنەكان لەسەرى رێككەوتوون و باس لە پاشەكەوت كردنى موچەى فەرمان بەران دەكات.
شوان قەلادزەيى لە پەرەى تايبەتى خۆى لە فەيسبوك بابەتێكى لەژێر ناونيشانى بەژداربووانى كۆبوونەوەكەى پيرمام بەرپرسن لەكەمكردنەوەى موچە بلاو كردۆتەوە و رايدەگەيەنێت لەراگەياندراوى كۆبوونەوەكەدا بەئاشكرا باس لە پاشەكەوت كردن و كەمكردنەوەى موچە كراوە ئەمەش لەكاتێكدا پێويست بوو به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ته‌ئکید له‌سه‌رخه‌رج کردنی یه‌ک تا 2 موچه‌ی ته‌واوی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بکرایه،به‌تایبه‌ت که‌ماوه‌ی 5مانگه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، باس کردنی بڕیاری بابه‌تی پاشه‌که‌وت کردن و نیوه موچه له و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هێنده‌ی تر فه‌رمانبه‌رانی کوردستانی توشی نائومێدی و ڕه ش بینی کردووه ،له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانیش له‌و باره‌وه به‌رپرسیارن له‌به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌رانی خۆڕاگری کوردستان
رۆژى سێشەمە بارزانى لەگەل لايەنە سياسيەكان لەسەر بارودۆخى هەريەمى كوردستان كوونەوە و لايەنەكان لەسەر هەندێك پرۆژە بريار و پێكهێنانى ليژنەيەك رێك كەوتن و كۆبوونەوەكەش بەردەوامى دەبێت لەژێر سەرپەرشتى بارزانيدا.