قائیمقامی قەزای شارەزوور کەس و کاری شەهیدانی دەستی داعشی بەسەرکردەوە
29/01/2016 نوسەر: bzavpress

قائیمقامی قەزای شارەزوور کەس و کاری شەهیدانی دەستی داعشی بەسەرکردەوە


 ئەمڕۆ ٢٩ی‌ کانوونی‌ دووەمی‌ ٢٠١٦ قایمقامی قەزای شارەزوور بە هاورێیەتی وەفدێک لە نوێنەری ژمارەیەک لەلایەنە سیاسیەکانی سنورەکە بنەماڵەی شەهیدانی دەستی داعشی لە سنوری قەزای شارەزوور بەسەر کردەوە.

بنەماڵەی شەهیداكانیش بریتی بوو له‌ ( شەهید نقیب أحمد محمد یوسف و شەهید ڕۆستەم وشەهید ئاراس حسین و شەهید پشتیوان لەسەرجەم دیدارەکاندا قایمقامی شارەزوور ڕایگەیاند:" هەموان قەرزای بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانین بەخوێنی ڕۆڵەکان وکەسوکاری ئێوە ئەم ئازادیە بۆ ئێمە فەراهەم کراوە ئێوە هەمیشە تاجی سەری ئێمەن بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵبدات خزمەت بە بنەماڵەی شەهیدان و نەوەکانیان بکات بۆباشترکردنی بژێوی ژیانیان .