01/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زمانی كوردی بۆ ئاژانسێكی توركی زیادكرا
زمانی كوردی بۆ یه‌كێك لهئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ولاتی توركیا زیادكراو بریاره ئه‌مرۆش ئه‌و به‌شه ده‌ستبه‌كاربێت.
له‌چوارچێوه‌ی گرنگیدانی وڵاتی توركیا به‌زمانی كوردی و كرانه‌وه‌ی زیاتر به‌رووی كورد‌و بهروپێچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بریاریدا زمانی كوردی بۆ به‌شه‌كانی زیاد بكات.
ئاژانسه‌كه له‌هه‌واڵێكیدا كه ئه‌مرۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه نوسیویه‌تی (ئانادۆڵو ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ست به په‌خشی كوردی ده‌كات).
پاش كردنه‌وه‌ی په‌خشی زمانی كوردی كه‌ناڵی ئاسمانی ته‌ڕه‌ته، ئه‌مه دووه‌مین ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌یه كه به‌زمانی كوردی ده‌كرێته‌وه.
د.ع