نامەیەکی کراوە لە دڵی ماکوانەوە ...
29/01/2016 نوسەر: bzavpress

نامەیەکی کراوە لە دڵی ماکوانەوە ...


نامەیەکی کراوە لە دڵی ماکوانەوە ...
ساڵەها بوو زەوی .. لەحەسرەتی بارانێکی ژیان بەخشدا دەسوتا..دەرمانی تینوێتی و ڕەش وتاریکی خۆی لەئاسمان چاوەڕێ دەکرد ..
ساڵەها بوو کەزەوی بووبوە سەحرایەکی ووشکی بیرو باوەڕی جاهیلی و قوڕاوی خورافیات..
لەناکاو لەشەوێکی هەرگیز لە بیر نەکراودا .. بارانی رەحمەتی ئیلاهی دەستی بە بارین کرد..
زەوەی تینوی تێر ئاوا کرد ..
گوڵێکی جوان بەناوی محمد مصطفی صلی اللە علیە وسلم لە بیابانی حیجازدا شکۆفا.
بەڵێ بە لەدایك بوونی ئەو - صلی اللە علیە وسلم - بیابانی جەهل و خورافات.. بووە بوستانی میهرەبانی گۆڕابۆ بیرکردنەوە ..
ئەوە پەیامهێنەری ئیلاهیە .. لەشاری پیرۆزی مەککە لە خانەوادەیەکی خواناسدا لە دایك بوو.
لەشەوی ١٢ رەبیع ئەوەل لەدایك بوو .
جیهانی بوونەمانی بە ووجودی خۆی منەوەر کردو مه‌دینەکەشی هەر منەوەرکرد.
ئەو شەوە لە ئاسمانی مەککەدا ئەستێرە باران بوو ..
دانیشتوانی عەرشی مەلەکوت بۆ بەخشینی ئەمانەتەکەیان هەموو هاتبوونە سەر زەوەی..
هەر لەو کاتەدا بوو پایەکانی کۆشکی کیسرا ڕووخا و ئاتەشگای زەردەشتی فارسی کوژایەوە..
بۆ ئەم لەدایك بوونەت شەیتانەکان و طاغوتەکان ڕایانکرد.. بتەکانی جاهیلی یەك لە دوای یەك رووخان..
نوری ئیمان لەسەرانسەری جیهاندا دەدرەوشایەوە..
پەیامی ئیسلام لەدڵەکانەوە جێگای خۆی کردوە، مرۆڤایەتی لە چنگی زوڵم و جەهل ڕزگاری بوو..
ئەم شەو لەو یادەدا ئاسمانەکان و زەوی نور بارانە ..
ئەوانەی لە چواردەوری عەرشدان لەشەوقی گوڵ لەسەر لێویان پێکەنین و شادی خۆشییە.. زەوی گوڵ بارانە .. هەوا پڕ لە بۆنی عەتر و بوغوردە .. 
شاری مەککە میلادی کۆتا سەفیری ئیلاهی ره‌سولی حەق و رەحمەت یاد دەکاتەوە..
ئەو کە نگینی پێغەمبەرانە .. لەناو هەموو عەترو نورەدا خواداوەند چەپکێك گوڵی بەخشییە ئامینە .. زەمین و فەلەك غرقی خۆشی و شادی بوون.. فریشتەکان فەوج فەوج بۆ پیرۆزبایی دەهاتنە سەر زەوەی..
منیش میلادی موبارەکی گوڵە بۆنخۆشەکەی ئامینە .. ڕێگای درەوشاوەو نور بەخشی دیدە هەموو گەردوون و خاکیان .. بەهەموو ئێوەی ئازیز پیرۆز دەڵێم.. ئەمە نامەکەی دڵمە.
خۆشم دەوێیت پێغەمبەر گیان صڵی اللە علیە سلم ..