30/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
مامۆستایان به‌رده‌وامن له بایكۆت كردن
مامۆستایانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر بایكۆت كردنی ده‌وامه‌كانیان به‌رده‌وامن و هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر بڕیاری لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌رگای سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شارۆچکه‌کانی پێنجوێن و سه‌یدسادق و شاره‌زور داخران و به فه‌رمی بایكۆتی ده‌وام ڕاگه‌یه‌نرا .
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2016/1/30 لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی دا كه هه‌ر یه‌ك له قه‌زاكانی سه‌یدسادق و پێنجوین و شاره‌زووریش ده‌گرێته‌وه.
هوشیار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داكۆكی له مافی مامۆستایان به بزاڤ پرێسی ووت : "بایکۆت بەردەوامە تا ئەو کاتەی داواکاریە ڕەوا و سەرەتاییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران جێ بەجێ دەکرێت و هەڵوێستی مامۆستایان یەکە و پەیوەندی بەردەوام هەیە لە نێوان شارەکانی هەرێمدا " .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به بزاڤ پرێس ڕاگه‌یاند كه : "بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە پارێزگای هەڵەبجە لیژنەی هاوبەش پێک‌بێت لە نێوان دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و یەکیَتی مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکاندا بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان و پشتگیری لە مامۆستایان".
هه‌ر له‌م باره‌وه عومه‌ر عه‌بدول به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی هه‌رێز به بزاڤ پرێسی ووت : "ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان و پابه‌ندیش نابین به بڕیاری هیچ لایه‌نێك و ده‌سته‌یه‌ك و دامه‌زراوه‌یه‌ك ، چونكه پێمان وایه مامۆستا خودی خۆی خاوه‌ن بڕیاره و ئازاده له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی چۆن بیر بكاته‌وه و پێویست ناكات به فه‌رمانی حزبی یان ڕێكخراوه‌یی و ده‌سته و تاقمێك بجوڵێته‌وه" .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا عومه‌ر عه‌بدول ووتی : "له ئه‌گه‌ری به ده‌مه‌وه نه‌هاتنی حكومه‌ت ڕێگای توندتر تر ده‌گرینه به‌ر كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها حكومه‌ت لێی به‌رپرسیار ده‌بێت ، چونكه هه‌تاكو ئێسته بێ باكانه و خه‌مساردانه سه‌یری بابه‌ته‌كه ده‌كات و هیچ هه‌ڵوێست یان به‌ده‌مه‌وه هاتنێكی نهتواندوه به‌رامبه‌ر موچه‌خۆران و چینی مامۆستایان . وه لێره‌وه ئه‌وه‌ش دوویات ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه له‌م هه‌فته‌یه به‌رنامه‌مان داناوه و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی خۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین زۆربه‌ی مامۆستا و مووچه‌خۆران هاوهه‌ڵوێست و پشتیوانمان بن بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كه‌مان كه بۆ زیاتر فشار خستنه سه‌ر حكومه‌ت ده‌بێت" .